کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای چاپەمەنی غەزەڵنووس لە سلێمانی یارمەتی کۆ دەکاتەوە

15:32 - 25 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی غەزەڵنووس لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور یارمەتی بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی کوردستان کۆ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەڕێوەبەران، ئەندامان و ئەدیبانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی غەزەڵنووس لە شاری سلێمانی بە مەبەستی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزەلێدراونی کوردستانی ڕۆژهەڵات کەمپەینێکی یارمەتیان لە شاری سلێمانی دامەزراندوە و یارمەتی کۆ دەکەنەوە.

لەو کەمپەینەدا محەممەد حەسەن ئارام حاجی بە مەبەستی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان کتێبخانەی خۆیان هەڕاج کردووە.

لەو پێوەندییەدا ئەو کەمپەینە داوای لە هاووڵاتییانی باشووری کوردستان کردووە، کە یارمەتییەکانیان بە شێوەی نەختی بنێرن هەتا یارمەتی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو بدەن.