کوردستان میدیا: نوێنەری ئامریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیران لە عێراق و هێرش بۆ سەر کوردستان بەرپرسیار و بێدەنگە.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئامریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه که برێت مه‌كگۆرک، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی له ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر لە عێراق دایه. هەروەها مەکگۆرک بێده‌نگی له بەرانبەر هێرشه‌كانی ڕێژیمی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌ركووک و كوردستان هەڵبژاردووە.
لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە مه‌كگۆرک یەکێک لە کارمەندانی سەردەمی ئۆبامایە و پێویسته ئیداره‌ی ترا‌مپ، به زووترین كات لای بدات، چونکه مانەوەی ناوبراو لەۆ پۆستەدا مانای درێژه‌پێدانه به هه‌مان سیاسه‌تی شكست‌خواردووی ئۆباما له عێراقه.
هه‌روه‌ها لە ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمزاد هاتووە فه‌رمانڕه‌وایی‌كردنی عێراقی یه‌كپارچه به به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، وای كردووه ڕێژیمی ئێران ڕه‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات. تا ئێستا چه‌ندین شرۆڤه‌كار و ڕۆژنامه‌وانی ئا‌مریكایی، ڕه‌خنه‌یان له برێت مه‌كگۆرک گرتووه كه له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانی كورد، هه‌وڵی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌دات.