کوردستان میدیا: سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سعوودیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ڕێژیمی ئێران ببنه‌وه دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان گادی ئیزنكۆت، سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی ئیلافـی سعوودی ڕایگه‌یاند، مه‌ترسی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، ڕێژیمی ئێرانه و جه‌ختی کردووەتەوە پێویسته پاوانخوازییه‌كه‌ی ڕێژیمی ئێران ڕابگرین. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه‌دا هه‌یه و ئاماده‌یە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاوانخوازی ئێران له ناوچه‌كه هاوكاری یەکتر بکەن.
ئیزنکۆت باسی لەوەش کردووە ڕێككه‌وتنی ته‌واو له نێوان سعوودیه و ئێسرائیلدا هه‌یه به تایبه‌تیش له‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و هیچ كاتێک سعوودیه دوژمنی ئێمه نه‌بووه و له دژی یه‌كتریش نه‌جه‌نگاوین.
هاوكات باسی لەوەش کردوە کە لە ماوەی سەرۆکایەتی ترا‌مپ‌دا، هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نوێ پێكبهێنرێت به ستراتیژیه‌تێكی فراوان و گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ڕێژیمی ئێران ببنه‌وه.
سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتەشی ئیسرائیل گوتوویەتی، ڕێژیمی ئێران به نیازی ئه‌نجامدانی سێ كاری گرینگه، یه‌كه‌م كار و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكیيه، دووه‌میشیان سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش به هاوكاری گرووپه شیعییه‌كانی سه‌ر تاران، هاوشێوه‌ی حیزبوڵڵا و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و هاوشێوه‌كانییان له ناوچه‌كه، سیهه‌میشیان،ڕێژیمی ئێران ده‌یهه‌وێت یاساكانی یارییه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به دامه‌زراندنی كارگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو، درووستكردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، دواتریش فرۆشتنییان به وڵاتانی ناوچه‌كه بگۆڕێت،.
هەروەها عادل ئەلجوبەیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاندووە ئه‌وان چیتر به‌رانبه‌ر به دوژمنكاریه‌كانی تاران دان به‌خۆیاندا ناگرن.
كۆنگرێسی ئامریكاش، له ڕاپۆرته‌كانیدا، ئاماژه به بڵاوه‌پێكردنی میليشیا ئێرانییه‌كانی له وڵاتانی سووریه، یه‌مه‌ن و عێراق كردووه کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران له ڕێگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌وه ده‌یهه‌وێت پێگه‌ی خۆی له ناوچه‌كه قایمتر بكات.