کوردستان میدیا: دوو ئەندامی ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له شەڕی سووریەدا کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە ڕێکخراوی سپای ڕێژیم، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو پاسدار مورتەزا عەبدوڵڵاهی و جەواد محەممەدی لە شەڕ و تێکەڵچوونەکانی سووریەدا کوژران.
ئەو دوو پاسدارە سەر بە گوردانی فاتمیوون بوونە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیک بە ١٠ ئەندامی ڕێکخراوی سپای ڕێژیم لە شەڕی سووریەدا کوژراون. بەپێی ئامارە نافەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران تا ئێستا ٣ هەزار کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە کوژراون.
له دواى كهوتنى مووسڵ و حهلهب له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، ڕێژیمی ئێران به بیانووى شهڕى داعش دهستی به فراوان كردنى هێژموونى خۆى لە ناوچەکەدا کردووە و هێزهكانى ڕاستهوخۆ بۆ عێراق و سووریه ناردووە.
لە سەرەتای شەڕی نێوخۆیی سووریەوە، زیاتر لە ٣٣٠ هەزار هاووڵاتیی سووریەی کوژراون و زیاتر لە ٥ میلیۆنی دیکەش ئاوارە بوونه، ڕێژیمی ئێران بە هەموو تواناییەکیەوە بەرگری لە ڕێژێمی بەشارئەسەد دەکات و وێڕای دابین کردنی چەکوچۆڵ، لە کوشتنی خەڵکی سڤیل بەشداری دەکات.