کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ٤٦ـ ٤٧ کۆچی دوایی کرد

15:16 - 27 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: کاک فەقێ ئیبراهیم پوویا خەڵکی شاری پیرانشار لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک فەقێ ئیبراهیم پوویا خەڵکی شاری پیرانشار کە لە ساڵانی ٤٦ـ ٤٧دا پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لەگەڵ حیزبی دێموکرات گەڕایەوە بۆ ئێران و لە هێزی مەلا ئاوارەدا سازمان درا و دواتر وەک کادرێکی دەسپاک و خەڵکیی ‌و خاکەڕا لەسەر گۆمرۆکی سنووری پیرانشار دانراو.

دوای هاتنی حێزب بو دێوی باشووریش فەقێ ئیبراهیم، لە کۆمیتەی پیرانشار و مەڵبەندی سپی‌سەنگ هەر کارێکیان پێ سپاردایە ئەنجامی دەدا، هەتا ئەوەیکە لە ساڵی ١٩٩٦ بە هۆی دۆخی جەستەیی و باری خراپی ژیان لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گەڕایەوە نێۆخۆی وڵات و بەو هۆیەوە ناچار بوو واز لە پێشمەرگایەتی بێنێت.

کاک فەقێ ئیبراهیم هەتا دوایین هەناسەکانی لەسەر بێروباوەڕی سوور و بەردەوام بوو و لە لای خەڵکی ناوچەکە ڕێز و حورمەتێکی تایبەتی هەبوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی نیشتمانپەروەری پیرانشار بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.