کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئابووری ئێران لە وێنێزۆئێلا هەرەسی هێنا

15:26 - 27 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: بەپێی هەڵسەنگاندنی دامەزراوەکانی ئیعتبار و ڕێکخراوە بەهێزەکانی بازرگانیی نێونەتەوەیی، وێنێزۆئێلا توانایی دابین کردنی پێبەندییە ماڵییەکانی خۆی نییە و مەترسی مایەپووچ بوونی لەسەرە.

رۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕێکخراوی بازرگانیی نێونەتەوەیی (ISDA) هۆشداری دایە وڵاتی وێنێزۆئێلا لە مەر مایەپووچ بوونی ئەو وڵاتە و نیگەرانی خۆی لە هەمبەر توانای نەدانی سوودی بانکیی چەندین میلیارد دولاری دەربڕی.

وڵاتی وێنێزۆئێلا کە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندانەی ئامریکای باشوورە و بە سەرچاوەی نەوت دەناسرێت، ئێستە بە هۆی قەیرانی مودیرییەت تووشی هەرەس هێنان بووە و هەڕەشەی مایەپووچ بوونی لەسەرە.

هەر لەو پەیوەندییەدا دوو ڕێکخراوی ئیعتباری ماڵی فیچ و ستاندارد پۆرز ڕایانگەیاندووە، کە وێنێزۆئێلا نەیتوانیوە بەهرەی قەرزە بانکییەکانی لە کاتی خۆیدا بداتەوە و کارناسانی ئابووری ئەم قەیرانەی ونێزۆئێلا وەکوو شکستێکی دیکە بۆ ئێران لە قەڵەم دەدەن.

لە ساڵی ٢٠٠٧ بڕیار وابوو ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتی وێنێزۆئێلا ٢ میلیارد دولار سەرمایەی هاوبەش وەک هاوکاری بدەنە ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێ لە باندۆری ئامریکا بێنە دەرەوە، کە ئەوەش جێگای سەرنجە!

وڵاتانی وەک ئێران و وێنێزۆئێلا کە ئابوورییەکی یەک جەمسەرییان هەیە و ئابووری ئەو وڵاتانە بە نەوتەوە بەستراوە، لە کاتی هەڵکشان و داکشانی نرخی نەوت ئابوورییەکەشیان هەڵکشان و داکشانی بە سەردا دێ و ئێستە کە نرخی نەوت دابەزیوە ئابووری ئەو وڵاتانەش تووشی قەیرانی قووڵ بوونە.