کوردستان میدیا: پاش ڕووداوە ماڵوێرانکەرەکەی چەند شەوی ڕابردووی پارێزگای کرماشان و هاتنە ئارای تراژێدیای ئینسانی لەم پارێزگایەی کوردستان، گەلی کورد حەماسەیەکیان خوڵقاند و سەلماندیان کە سنوورە دەسکردەکان ناتوانن ڕۆحی برایەتی و پێکەوەژیان لەم گەلە بستێنێتەوە.
دوابەدوای ڕوودانی ئەم کارەساتە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەشێک لە باشوور و تەنانەت لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بەهانای خوشک و برا لێقەوماوەکانیانەوە هاتن و سەرەڕای ئاستەنگ درووست کردنی هێزەکانی رێژیم بۆ گواستنەوەی کەلوپەلە کۆکراوەکان و هەوڵدانی بەرپرسانی رێژیم بۆ بەتاڵان بردنی یارمەتییە کۆکراوەکان، دەنگی هاواری لێقەوماوانی کرماشان لە هەموو کوردستان بەرز کرایەوە.
هەر لەیەکەم ساتەکانی پاش بوومەلەرزەکە شارەکانی کرماشان، سنە، سەقز، مەهاباد، بۆکان، مەریوان، بانە، کامیاران، ورمێ و چەندین شار و شارۆچکە و گوندی دیکەی کوردستان قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵی و ورد و درشت سەرقاڵی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوان و یارمەتی گەیاندن بە بەجێماوانی ئەو کارەساتە بوون کە وەک مەزندە دەکرێ خۆی لە دەیان تۆن خۆراک و جلوبەرگ و دەرمان و پێداویستی ڕۆژانە دەبینێتەوە.
بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان ئەنجومەنەکانی وەک هیوای زانست و سەوزی چیا، زۆر بەچڕی سەرقاڵی یارمەتی کۆکردنەوەن بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو و ڕۆژانە دەیان ماشینی بارهەڵگر بەشێوەیەکی ڕێکوپێک یارمەتییەکان بۆ ناوچەکانی جوانڕۆ، شائاباد، کرند، سەرپێڵی زەهاو و دەشتی زەهاو و شارۆچکەی ئزگڵە دەگوازنەوە.
هەوڵە مرۆڤی و نیشتمانییەکانی گەلی کورد بەو شێوە بەرچاوە کە بە حەماسەیەکی نەتەوەیی شوبهێندراوە، لە کاتێکدان کە وەک خەڵکی لێقەوماوی کرماشان بۆخۆیان دەڵێن: بەرپرسانی ئیداری و ئەمنیەتی ڕێژیم لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان لەباتی خزمەتکردن بە خەڵک سەرقاڵی دەستبەسەرداگرتن و بەتاڵان بردنی یارمەتییە خەڵکییەکانن.
دوایین زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ڕێژیم لە ئیدارەی هیلالی ئەحمەر بەتایبەت لە شاری ڕوانسەر دەست بەسەر ئەو یارمەتی و شتومەکانە دەگرن کە لە لایەن خەڵکی ئاسایی کوردستانەوە بۆ یارمەتیگەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان کۆکراونەتەوە و دەیانهەوێ بەناوی ڕێژیمەوە ڕادەستی زیانلێکەوتووانی کرماشانی بکەن.
هەر بەهۆی ئەم کەمتەرخەمییانەوە لەڕاستای دابیننەکردنی سەرپەنا و کەلوپەلی گەرمکەرەوە و دەوا و دەرمانی پزیشکی، چەندین هاووڵاتی لە ئێزگڵە و دەشتی زەهاو و سەلاسی باوەجانی، ئەگەرچی لە کارەساتی بوومەلەرزەکە ڕزگاریان ببوو تووشی بەڵای کۆماری ئیسلامی بوون و تەنیا بە تاوانی کوردبوون، گیانیان لەدەستدا.
ئەوەیکە ڕوونە بەهۆی حەماسەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ خزمەت بە هاونیشتمانی و هاونەتەوەکانیان لە کرماشان، ڕێژیمی دژەکورد جارێکیتر ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆی بۆ هەمو لایەک ئاشکرا کرد و دەرکەوت کە سیاسەتەکانی ڕێژیم بۆ درووستکردنی کەلێن لەنێوان گەلی کورد بەتەواوی شکستیان خواردووە.
بەکورتی دەتوانین بڵێین کارەساتی بوومەلەرزە لە کوردستان بوو بە هۆکارێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتری نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و بە هەموو تواناوە نیشانیان دایەوە کە ئاستی وشیاریی نەتەوەییان تا چ ڕادەیەک بەرزە و ئیرادەیان چەند قایم و بڵیندە کە چاوی کز و کوێری سیستمی ویلایەتی فەقیهی توانای بینینی نیە.