کوردستان میدیا: هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌واڵی ناردنی دووهه‌مین ناوی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌و وڵاته‌یان بۆ ناوچه‌ی که‌نداوی فارس بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێک كه له هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکاوه بڵاو بۆته‌وه، دریک فراست، فرمانده‌ری ناوگانی پێنجه‌می هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌حره‌ین، رایگه‌یاندووه: ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگری (USS ئێنترپرایز) هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی (ئابراهام لینکن) پاڵپشتیی هێرشه نیزامییه‌کانی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر چه‌ته ده‌ریاییه‌کانی قه‌راخ‌ئاوه‌کانی سوومالی و که‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌کات.
هه‌روه‌ها بـڕیاره ئه‌و دوو ناوه له شوێنی هاتوچۆی نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانی که‌نداوی فارس، که ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی کردبوو، حوزووریان هه‌بێت.
له 10 ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌که‌مین جاره که هاوکات دوو ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگر له که‌نداوی فارس حوزووریان هه‌بێت.
له هه‌مان کاتدا وته‌بێژی کاترین ئه‌شتۆن، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا و نوێنه‌ری گرووپی (پێنج زێده یه‌ک)، گوتوویه‌تی: له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران سه‌باره‌ت به خولێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کانی به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و رێژیمه له رێکه‌وتی 26ی خاکه‌لێوه له شاری ئیستانبووڵ، رێککه‌وتن کراوه.
ناوگانی فڕۆکه هه‌ڵگری (USS ئێنترپرایز) به درێژایی 342 میتر، 50 ساڵ پێش ئێستا دروست کراوه و بڕیاره له که‌نداوی فارس بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌تا سێ ساڵی دیکه ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگری (USS جراڵد فۆرد)، که‌له ناوگانه‌کانی دیکه‌ی ئه‌مریکا زۆر پێشکه‌وتووتره، ئاماده ده‌بێت و په‌یوه‌ست به هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس بێت.