کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزە هەورامانی لەرزاند

20:28 - 28 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: هاتنی بوومەلەرزەیەکی دیکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری مەریوان زیانی ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بە هۆی هاتنی بوومەلەرزەیەک لە شاری مەریوان له کوردستانی ڕۆژهەڵات گوندی کەلجی سەر بە شاری مەریوان زیانی ماددی لێکەوتەوە و لە سەدا ٢٥ی خانووی ئەو گوندە ڕووخان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٩ کیلۆمیتری زەوی ڕووی داوە و و هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە و خەڵک پێویستی بە هاوکاری بە تایبەت خێوەت هەیە.

ڕۆژی یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە کاتژمێری ٨:١٨ شەو، ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕووی دا و زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە و دوای ئەو ڕووداوە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هانای هاوزمانان و هاونیشتمانیانی خۆیانەوە چوون.

ئەم بوومەلەرزەیە لە پارێزگاکانی لوڕستان، ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە و لە زۆربەی شارەکان بەتایبەت کرماشان زیانی ماڵی و گیانی لێ کەوتووەتەوە.