کوردستان میدیا: بە مەبەستی پێش‌گرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆ ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر داوای فەرمی عەرەبستانی سعوودی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ باسكردنی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕێژیمی ئێرانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبەن.
ئەو كۆبوونه‌وه‌یه له باره‌گای كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره پێته‌ختی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، به‌شداریی تێدا ناكات.
ئەو كۆبوونه‌وه‌یه بۆ باسكردنی ئه‌و هۆكارانه‌یه كه ڕێگه له ده‌ستێوه‌ردنه‌كانی ڕێژیمی ئێران له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرێت و هه‌وڵدانه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و ده‌ستێوه‌ردانانەی كه كاریگه‌ری لە‌سه‌ر ئەمنییەت و ئاشتی وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت.
ئەو كۆبوونه‌وه‌یەهاوكاتە لەگەڵ گرژبوونی زیاتری نێوان ڕێژیمی ئێران و سعوودیه به‌تایبه‌تی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه به مووشه‌كی بالستیک ڕیاز پێته‌ختی ئه‌و وڵاته كرایه ئامانج و ڕێژیمی ئێران وەک تۆمەتباری ئەو هێرشە ناسێندرا.