• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکرات

زایینی: ٠٨-١٠-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٧/١٧ - ١٣:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکرات
کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م، راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه.


هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!


کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شه‌ممه‌، ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌ به‌شداریی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ و ژماره‌یه‌ک میوان، ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد. کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب، له‌ ره‌وتی ئاسایی کۆنگره‌ ‌و ئورگانیزاسیۆنی دێموکراتیکی حیزبی دێمۆکراتدا، له‌ کاتی خۆی‌ و به‌پێی پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب به‌ڕێوه‌ چوو.


له‌ رێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌دا، په‌یامی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز "ره‌زا خه‌یاتی"یه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا، دوای پێشکه‌ کرانی راپۆڕتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی ١٥ــه‌وه‌، به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشکه‌ش کرد‌ و له‌ودا پێشنیار کرا بوو که‌ کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م به‌ ناوی دوکتور"شه‌ره‌فکه‌ندی" و له‌ژێر دروشمی "هه‌وڵدان بۆ یه‌کریزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا" به‌ڕێوه‌ بچێ، که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه‌ په‌سند کرا.


له‌ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌دا، سه‌ره‌تا راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م خرایه‌ به‌رباس و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ‌و چالاک هه‌موو لایه‌نه‌کانی راپۆڕتیان لێکدایه‌وه ‌و له‌ باس و گفتگۆیه‌کی دێمۆکراتیک‌ و کراوه‌ ‌و ئازاددا، کۆنگره‌ سێ‌ رۆژی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و راپۆڕته‌ کاری کرد و له‌ کۆتاییدا به‌ په‌سندی کۆنگره‌ گه‌یشت.


راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ته‌ جیهانییه‌کان‌ و بنه‌مای ئاڵوگۆڕی سیاسی‌ و ئابووری‌ و پێوه‌ندی له‌ جیهاندا، باسی کاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانه‌ جیهانییانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کردبوو ‌و له‌ودا وێڕای لێکدانه‌وه‌ی ورد‌ و هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی باکووری ئافریقا ‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ چاوی له‌ بزاڤه‌کانی رووخانی دیکتاتۆره‌کان‌ و به‌شداری خه‌ڵک له‌ دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیاندا کرد بوو.


له‌ به‌شێکی دیکه‌ی راپۆڕته‌که‌دا، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی دۆخی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌ و فه‌رهه‌نگی ئێران، رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ رێژیمێکی روو له‌ لاوازی‌ و ته‌ریککه‌وته‌وه‌ی زیاتر ناساند بوو‌ و له‌و بواره‌دا وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌ ئوپۆزیسیۆنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی که‌ نه‌یتوانیوه‌، یه‌کریز ‌و یه‌کگرتوو بێ‌، پێی له‌سه‌ر هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌یی زیاتر له‌و بواره‌ داگرتبوو.


به‌دوای باس له‌سه‌ر راپۆڕته‌که‌ باسی دۆخی کورد ‌و کوردستان‌ و ئاڵوگۆڕه‌ کاریگه‌ره‌کان له‌و باره‌وه‌ کرا بوو ‌و هیوا به‌ به‌ره‌وپێش چوونی دۆخی پرسی کورد ده‌ربڕابوو.


به‌ دوای باس له‌سه‌ر راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک‌ و ئه‌مرۆیى‌یانه‌، ره‌خنه‌ی له‌ کاروباری حیزب‌ و رێبه‌ری گرتبوو ‌و پێشنیاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته‌کانی خستبوه‌ به‌ر باس.


پاشان کاری کۆنگره‌ باس کردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزب بوو که‌ له‌و به‌شه‌ی کاره‌که‌شدا، ئه‌ندامانی کۆنگره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو‌و چالاک له‌ باس ‌و دیالۆگی چاکسازیخوازانه‌دا به‌شدار بوون‌ و دوای چه‌ند رۆژ کاری به‌رده‌وام، به‌رنامه‌ ‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبیش به‌ په‌سندی کۆنگره‌ گه‌یشت.


له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ره‌وتی کۆنگره‌دا، کۆمیسیۆنه‌کانی په‌یام، سکاڵا‌ و بڕیاره‌کان راپۆڕتی خۆیان دایه‌وه ‌‌و بڕیار راسپارده‌ پێویستییه‌کان به‌ په‌سندی کۆنگره‌ گه‌یشت.


جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌له‌ نێو ئاخنی کاری کۆنگره‌دا، ژماریه‌کی به‌رچاو له‌ په‌یامی که‌سایه‌تی‌ و رێکخراو‌ و لایه‌نه‌ بیانی‌ و ئێرانی‌ و کوردستانییه‌کان که‌ بۆ کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان ناردبوو، پێشکه‌ش کۆنگره‌ کران.


خاڵێکی گرنگی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب، به‌شداری ژماریه‌ک میوانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب بوو که‌ له‌ که‌سانی پسپۆر ‌و شاره‌زای زانستی پێکهات بوون ‌و له‌ ره‌وتی کاری کۆنگره‌ی "شه‌ره‌فکه‌ندی"دا به‌ به‌ پێشنیار ‌و تێبینییه‌کانی خۆیان یارمه‌تیده‌ری به‌ره‌‌و پێشچوونی کاری کۆنگره‌‌ و پڕنێوه‌رۆک‌تر بوونی باسه‌کان بوون.


به‌شی کۆتایی کاری کۆنگره‌ بریتی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تی نوێ‌ که‌ له‌ ره‌وتێکی دێموکراتێک‌ و ئازاددا، ژماریه‌ک له‌ ئه‌ندامانی کۆنگره‌ که‌ خۆیان بۆ ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی حیزب به‌ربژێر کردبوو و له‌ ئاکامدا ٨ که‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ و ٢٥ که‌سی له‌ کوردستان وه‌کوو ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێران‌ و ئه‌رکی به‌ڕێوه‌ بردنی سیاسه‌ت‌ و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتیان وه‌ئه‌ستۆ گرت. له‌ رۆژی کۆتایی کۆنگره‌دا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥، له‌ یه‌که‌م پلینۆمی خۆیدا هاوڕێی به‌ڕێز، "مسته‌فا هیجری"ی وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژاردو به‌ کۆنگره‌ی ناساند.


هاونیشتمانانی به‌ڕێز!

کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب له‌ دۆخێکی هه‌ستیار و گه‌شبین به‌ رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو و وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخی ئه‌مڕۆ، دڵخۆش به‌ پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ حیزبی خۆشه‌ویستی خۆیان، حیزبی دێمۆکرات، له‌سه‌ر ئه‌رک‌ و وه‌فای حیزب به‌ رێبازی دێمۆکراتیک‌ و نه‌ته‌وه‌یی‌ و خه‌باتگێڕانه‌ پێی داگرته‌وه‌ و په‌یامی یه‌کگرتوویی‌ و یه‌کڕیزیی ئاراسته‌ی رێکخراو و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان‌ و ئێران کردوه‌ و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌یه‌کی وه‌ها، وێڕای پێداگرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرنسیپه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و دێمۆکراتیکه‌کانی، به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ‌ که‌له‌ پێناوی وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌ و نه‌ته‌وه‌کانی ئێراندا هه‌م خه‌باتی چڕتر و هه‌م هه‌نگاوی کرده‌یی‌تر بۆ یه‌کڕیزی ‌و هاوپێوه‌ندیی دێمۆکراتیک هه‌ڵگرێته‌وه‌ و په‌یامی وه‌فا بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی کورد‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌ و زیندانیانی سیاسی کورد‌ و هه‌موو زیندانیانی سیاسی ئێران‌ و هه‌روه‌ها په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئه‌ندامان‌ و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ هه‌موو شوێنێکی جیهان ده‌نێرێ‌.


یه‌کڕیز ‌و پته‌وتر بێ‌ ریزی خه‌باتگێڕانی کورد
سه‌رکه‌وتن بۆ ئازادیخوازانی ئێران
نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی

کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
١٧ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: