کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرت/ هەشتمین ڕۆژی ئاوارەگی بوومەلەرزە لێدراوان

15:19 - 29 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: هەشت ڕۆژ بە سەر کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان‌دا تێپەر دەبێ و هێشتا خەڵک لە بارردۆخی ئاسایی‌دا نین.

لە یەکم ڕۆژەکانی ماڵوێرانی بە هۆی بوومەلەرزه لە ناوچەکانی کرماشان، ڕێژیم هەموو کار و بارەکان و نۆژەنکردنەوەی شار و گوندەکانی بە سپای تێرۆریستی پاسداران و هێزە نیزامییەکان سپارد و زیاتر له ١٠ هەزار چەکداری لەو ناوچانه جێگیر کرد.

هەر لە ڕۆژەکانی یەکم زۆربەی بەرپرسانی ڕێژیم دەستێان کرد بە درۆشم دان بۆ یارمەتی دانی خەڵک، نۆژەنکردنەوەی ناوچەکان و سەفەرکردن بۆ کرماشان لە فەرماندارەکانەوە بگرە هەتاکوو ئەمڕۆش که ڕێبەری ڕێژیم عەلی خامنەیی سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە.

بەڵام هێچ کاریگەریکێان لە سەر باشتربوونی ڕەوشی ژیانی بوومەلەرزەلێدراوەکان نەبووە.

ئەمە لە حاڵیکدایە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو ناوچانە نە تەنیا یارمەتی خەڵکیان نەداوە، بەڵکوو پێشیان بە یارمەتی کردنی خەڵکی ئاسایش گرتووە و بی ڕێزی زۆریان بە یارمەتی‌دەران و ئاوارەکان کردووە و تەنانەت بە ڕێگە داخستن و ئیزن نەدان به یارمەتیدەرانی کورد بۆ گەیاندنی یارمەتیەکان بە دەستی خەڵک، ناهێلێن کە ژیان باری ئاسایی بگرێت.

هەروەها هەتا ئەمڕۆ بە دەرکردنی ئاماری هەڵە لە وێرانیەکان و کوژراو و بریندارەکان، بە هەموو شێوەیک ڕاستیەکانی ئەم کارەساتە بۆ ڕای گشتی دەشارنەوه. بە تایبەت ئاماری کوژراوەکان لە لایەن خەڵکی ناوچەکه بە تەواوەتی ڕەت دەکرێتەوە و خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە لە زۆربەی گوندەکان، خەڵک بۆ خویان تەرمەکانێان لەژێر ئاوار دەرهێناوە و ناشتویانە کە ئەوەش لای ئامارەکانی پزشکی یاسا نین.

لە لاێکی دیکەشەوە، ڕێژیم پێش بە گەیاندنی یارمەتیەکان بۆ لێقەوماوان دەگرێت و نا‌هێڵێت ڕێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان بچنە ناوچەکە بۆ یارمەتیدانی بومەلەرزەلێدراوان و ئەو یارمەتیانەش کە لە شارەکانی کوردستان نێردراون، سپای تێرۆریستی پاسداران دەستێان بە سەر دادەگرێت.

بۆ نموونە ڕۆژی هەینی لە ناوچەی قوتور سەر بە شارستانی خۆی لە پارێزگای ورمێ، خەڵک خۆبەخشانە ٣٥ تۆن یارمەتی بە بەهای ماددی نزیک بە ٥٠٠ میلیۆن تمەنیان بۆ هاووڵاتیەکانیان لە کرماشان کۆ کردووەتەوە کە سپای پاسداران دەستی بە سەر داگرتووە و نە دراوە بە خاونەکانیان و نە نێردراوە بۆ کرماشان.

هەروەها دەستیشی کردووە بە گرتنی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی یارمەتیدان بە هاونیشتمانیانیان، بۆ نموونە ڕۆژی پێنج‌شەمە ئارەش فەرهادی خەڵکی شاری سنە لە لایەن وزارەتی ئیتلاعات بە تاوانی یارمەتیدان بۆ لێقەوماوانی کرماشان دەستبەسەر کراوە.

خەڵکی ناوچە بومەلەرزە لێدراویش دووای هەشت ڕۆژ تێپەڕبوون لە کارەساتی بومەلەرزە، لە ڕەوشێکی زۆر خراپ دان و سەرما و باران ژیانی ئەو خەڵکەی نالەبارتر کردووە و هێشتا شوێنێکی تایبەت بۆ ئاوارەکان دروست نەکراوە کە لە باران و سەرما لە ئەمان دابن و زۆربەی خەڵک خێوەتیشیان وەکوو سەرپەنا نیە.

لەم حاڵەدا عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، وەکوو بەرپرسەکانی دیکەی ڕێژیم هاتووە بۆ کرماشان و چاولێکردن لە ماڵوێرانی خەلکی کورد و تەنیا به دروشم پالپشتی و یارمەتی ئەو خەڵکە دەکات.

بە گشتی ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەر ئیرادەی نەتەوەیی کورد، دەستی کردووە بە پیلانگێڕی بە دژی گەلی کورد و لە هەوڵ دایە حەماسەی ڕۆژهەڵات بشارێتەوە.