کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە نێوان ١٠٠ وڵات پلەی ٨٥ی لە ئازادی ئینتێرنێتدا هەیە

15:34 - 29 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: دامەزراوەی فریدۆم هاوس لە تازە ترین ڕاپورت لەسەر ئازادیی ئینتێرنێت، ئێرانی وەکوو نائازادترین وڵاتەکان لە بواری ئینترنتدا ناو بردووە.

دامەرزراوەی فریدۆم هاوس، کە لە بوواری ئازادی و مافی مرۆڤ چالاکی دەکات، لە ڕاپۆرتیکدا کە بڵاوی کردووەتەوە باسی لە گۆشارهێنان بۆ سەر بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە ئێران کردووە و ئاماژەی بە دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەری کاناڵە تێلێگرامیەکان لە لایەن ڕێژیم و داخستنی ماڵپەرەکان و فیلتێرکردنی تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان وەکوو: فەیس بووک، تویتێر و یوتیوب و ... کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرتر لە ١٠٠٠ ماڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا فیلتێر کراون.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە ئێراندا ٤٠ میلیون بەکارهێنەری ئینتێرنێت هەیە کە مانگانە سەردانی تێلێگرام دەکەن و هەر کاناڵێک کە ئەندامەکانی ببنە زۆرتر لە ٥ هزار کەس، دەبی کاناڵەکە لە وزارەتی کولتور و ئیرشادی ڕێژیم تۆمار بکەن.

هەروەها باس لە چالاکی سپای پاسداران لە بوواری تێکنۆلۆژی ئیتلاعات و سیستمی چاودێری چڕوپڕی بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بنکە ئینتێرنێتیەکان کردووە.

ئاماریکی ڕوون لە فیلتێرکردن لە ئێراندا لە بەر دەست نیە، بەڵام ساڵی ڕابردوو محەممەد جەعفەریی مونتەزری لە ئەندامانی کۆمیتەی فیلتێرینگی ڕێژیم، ڕایگەیاندبوو کە ١٤ هزار ماڵپەڕ لە لایەن ئەم کۆمیتەوە فیلتێر کراون.

لە ئامارێکی دیکەدا کە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، زۆرتر لە نیوەی ٥٠٠ ماڵپەڕی پڕ بینەری جیهان لە ئێراندا فیلتێرکراون.

لە ڕێزبەندی ئەم ڕاپۆرتەدا، کە ئێران لە نێوان ١٠٠ وڵات، پڵەی ٨٥ ی لە ئازادی ئینتێرنێت‌دا هەیە، بەڵگەیکی دیکەیە لە دیکتاتۆری ڕێژیم ئێران و نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و سەرکوتی خەڵک.