کوردستان میدیا: خامنەیی ئاوی پاکی کرد بەسەر دەستی هەموواندا و ڕوو لە لێقەوماوانی کرماشان وتی: پشت بە خۆتان ببەستن!
پاش ٨ ڕۆژ لە تێپەڕینی بوومەلەرزە ماڵوێرانکەرەکەی پارێزگای کرماشان، عەلی خامنەیی سەفەرێکی نهێنی و لەناکاوی بۆ ئەم پارێزگایە کرد و تێیدا بۆ کۆمەڵێک لە ئاخوند و بەسیجی و چەکدارەکانی ڕێژیم قسەی کرد.
ناوبراو لەم کۆبوونەوەدا کە لە سەرپێڵیزەهاو ئەنجام درا ڕوو لە خەڵکی کوردستان بەتایبەت ئەو بەشەی خەڵک کە کارەساتەکە یەخەی گرتبوونەوە وتی: خەڵکی پارێزگای کرماشان دەبێ لەبەرامبەر نەهامەتییەکان و کێشەکاندا خۆڕاگر بن و تەنیا چاوی هیوا ببڕنە هێز و تواناییەکان و هەوڵی خۆیان تاکوو بتوانن ناوچەکەیان ئاوەدان بکەنەوە و ڕۆژگارێکی باشتر بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن!
ئەم قسانەی ناوبراو کە وا هەست دەکرا ڕوو لە خەڵکی بەڵالێدراوی وڵاتێکی جیران دەوترێ و ئەو کەسانەی لە کرماشان توشی ئەو لێقەومانە هاتوون خەڵکی وڵاتێک نین بەناوی ئێران! بە گلەییەکی سەرزارەکی لە بەرپرسان لەپێوەندی لەگەڵ کەمتەرخەمییەکانیان کۆتایی پێهات و وەک بڵێی هیچ شتێک ڕووی نەدابێت و دنیا ئارامو ئەمانە ملی ڕێگای گرتەوە بەر.
لە حاڵێکدا کە لە هەموو وڵاتێکی دنیا و لەکاتی ڕوودانی کارەساتێکی وەها حکوومەت دەبێتە بەرپرسیار لەهەمبەر لێکەوتەکانی و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ساڕێژکردنەوەی برینەکان دەدات، لە کرماشانی کوردستان خەڵک بە یارمەتی خوشک و براکانیان لە شارەکانی دیکەی کوردستان هیوایان بۆ ژیانێکی نوێ تێدا درووست بوو.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد پێیان وایە ڕێژیم بۆ بەناو یارمەتیدانی موسوڵمانەکانی میانمار، سووریە، فەلەستین و یەمەن و ئافریقا بە کەشتی و فڕۆکە لە بوودجەی تایبەت کەلوپەل دەنێرێت، بەڵام هیچ بوودجەیەکی تایبەت بۆ خەڵکی ئێران نییە و لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی لەم شێوەش کوردبوون بۆ خۆی دەبێتە تاوان.