کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتی کۆکردنەوە لەلایەن ئەندامانی حیزب بۆ لێقەوماوانی پارێزگای کرماشان

15:39 - 30 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە هەوڵێکی بێ وێنەدا، لە شاری پاوە دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خەزەڵوەر، لە شاری پاوە ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکرات دەستیان کرد بە یارمەتی کۆکردنەوە بۆ هاوڵاتییان و هاونیشتمانیانی لێقەوماوی بوومەلەرزەی حەوتووی رابردوو لە پارێزگای کرماشان.

شتومەکە کۆکراوەکانی ئەندامانی حیزب لە شاری پاوە بریتی بوون لە نایلۆن، پەتوو، نەوت و هەروەها هێندێک خواردەمەنی.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات و هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە حەوتووی رابردوودا و پاش بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، بە کۆکردنەوەی کەلوپەلی خواردن و گەرمکەرەوە، ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی و نیشتمانی خۆیان بە جێهێنا و لەو پێناوەشدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەبووبەکر مەعرووفی لە کاتی گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوان لە شاری سەلاسی باوجانی بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.