کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانفیدایی لە ڕێگەی نیشتمان

15:54 - 30 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: دوو ماشینی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ یارمەتیدان بە هاونیشتمانیانیان لە کرماشان تووشی کارەساتی هاتوچۆ بوون.

هەر لە یەکەم ساتەکانی بومەلەرزە کارەساتبارەکەی کرماشان، خەڵکی ڕۆژهەڵات بە هەموو توانایانەوە بە هانای هاونیشتمانیانیان لە کرماشان چوون و هەتا ئەمڕۆ بە هەر شێوەێک کە بۆیان کراوە، یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەیان داوە.

هەر لەم ڕاستایەدا، ئەمڕۆ ٣٠ی خەزەڵوەر ماشینێک کە لە شاری سەقزەوە بۆ یارمەتیدان بەرەو کرماشان ڕۆیشتبوو، لە جوانڕو تووشی ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو ئاگری گرت.
هەروەها ترەیلییەک کە هەڵگری کەل و پەل و خواردەمەنی بووە بۆ کرماشان، لە ڕێگەی شائاباد توشی ڕوداوێکی دڵتەزینی هات‌وچۆ بوو.

لە سەر ڕەوشی سڵامەتی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ زانیارێک بڵاو نەکراوەتەوە.