• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پرۆژە شاراوەکانی سپای پاسداران، بوومەلەرزەکەی ئیزگڵەی کرد بە تراژیدیایەک بۆ کورد

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٣٠ - ١٧:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پرۆژە شاراوەکانی سپای پاسداران، بوومەلەرزەکەی ئیزگڵەی کرد بە تراژیدیایەک بۆ کورد
نەوید کەرەمی

بوومەلەرزەیەک کە بەشێک لە کوردستانی رۆژهەلاتی کرد بە وێرانە و گوڕستان، وێدەچێ کە بەهۆی تەقینەوەیەک زیانە گیانیەکانی زۆرتر کردبێ.

شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێزی ٧.٣ ریشتەری ناوچەکانی ئیلام، سەرپێڵی زەهاو، کرماشان، سنەو مەریوان و هەروەها کوردستانی باشووری لەرزاند و خەسارێکی زۆری بە خەڵک گەیاند.

ناوەندی ئەو عەردهەژێنە، شارۆچکەی ئیزگلە بوو کە دەکەوێتە نێوان سەرپێڵی زەهاو و جوانڕۆ و هەڵەبجە. شار و گوندەکانی سەرپێڵی زەهاو زۆرترین خەساریان وەبەرکەوتووە، گوندەکان رۆخاون و زۆربەی خانووەکان لەگەڵ خاک یەکسان بوون. لە ناوەندی کارەساتەکەدا زەوی بە درێژایی چەندین کیلۆمتر شەقی بردووە و هەندێ لە شاخەکانیش داڕماون و بە پێی هەواڵیکی نهێنی کە دەزگاکانی رێژیم پشت راستیان نەکردۆتەوە، نزیک بە هەزاران پاسدار لەو رووداوەدا کوژراون.

پاش روودانی کارەساتەکە حکومەت جەوێکی ئەمنیەتی لە ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو و ئیزگڵە کە ناوەندی روودانی بوومەلەرزەکەیە، پێکهێناوە و ئیزن نادات تا هەواڵنێرانی بیانی و سەربەخۆ بچنە ئەو شوێنە، ئەگەرچی ماوە بە ماوە لە ناوچە کوردییەکاندا بوومەلەرزە روو دەدات بەڵام هەندێک هەواڵ گومانیان لە شتی لاوەکی دروست کرد و هەر لە یەکەم رۆژی روودانی ئەو کارەساتە، لە زاری پسپۆڕان و خەڵکی ئەو ناوچانەوە ئەو هەواڵانە باس دەکرێن کە هاوکات لەگەڵ بوومەلەرزەکە دەنگی تەقینەوەیەکیش بیستراوە.

رووداوەکانی پاش ئەو کارەساتە و چۆنیەتی هەڵسووکەوتی حکوومەت نەک ئەو گومانانەی نەڕەواندنەوە بەڵکوو تا دێت گومانەکان زیاتر دەبن و باس لە تەقینەوەی ئەنباری نهێنی مووشەکی سپا لەو ناوچەیە دەکرێت.

سەرپێڵی زەهاو یەکێک لە کۆنترین شارەکانی کوردستانە و دانیشتوانی کە بە زۆرینە جاف و لەک و کەڵهوڕن، لە رووی ئایینیش هەم یارسان و هەم سووننە و هەم شیعە لەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە و ژیان بەسەر دەبەن.

ئەگەرچی بوومەلەرزە یەکێکە لە دیاردە سروشتیەکان لە جیهاندایە، بەڵام زۆر هۆکار و هەڵسووکەوتی گوماناوی، شک و گوومانەکان بۆ نائاسایی بوونی ئەو دیاردەیە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە بە تەقینەوەی کڵاوەی ناوکی یان ئەنباری مووشەکەکان بەهێزتر دەکات.

نزیک بە دوو دەیەیە کە سپای پاسداران لە بەشێک لە شارۆچکەی ئیزگلە، کە دەکەوێتە نێوان سەلاسی باوەجانی و داوێنی کێوی بەمۆ بە ناوچەی داخراوی نیزامی دیاری کردووە و ئیزن بە کەس نادات تا بچنە ئەو ناوچەیەوە. پسپۆڕێکی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە ناوەکەی پارێزراوە، دەڵێ: سپای پاسداران لە ژێر ناوی گواستنەوەی ئاو و درووست کردنی بەنداو، لە گوندی ئیزگلە بۆ خۆی پایگایەکی مووشەکی دروست کردووە، ئەگەرچی لە رواڵەتدا کاریان گواستنەوەی ئاوی چۆمی سیروان بۆ ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام لە ژێرەوە و بە نهێنی بۆ دروست کردن و وەڕێخستنی جۆریک سامانەی مووشەکی کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی هەبێت، کاریان کردووە. لەو جێگایەی کە هەر سامانەی مووشەکی و ناوکی بە رێژەیەکی زۆر ئاو بۆ ساردکردنەوەی دەزگاکانی پێویستە، بە بیانووی کشت و کاڵ بەنداوێکیان لەو شوێنە دروست کردووە. کە لە رووی موهەندیسییەوە هیچ پسپۆڕ و موهەندسێک دروست کردنی ئاوبەندی لەو شوێنە تەئید نەدەکرد و بڕوای نەبووە کە سپا خەریکی دروست کردنی بەنداو بێت لەو ناوچەیەدا.

رەتیشی دەکاتەوە کە ئەو هەموو خەسارەتە تەنیا بەهۆی بوومەلەرزەوە بووبێت و پێی وایە کە دەبێ بوومەلەرزە بووبێتە هۆی تەقینەوەی مەخزەنی مووشەکەکانی سپا یان کلاوەی ئەتۆمی و بەو شێوەیە شەپۆلەکانی بوومەلەرزەکە تەقویەت کراون و ئاستی قوربانیانی چووەتە سەرەوە.
هەروەها پسپۆڕێکی بواری زەویناسی دەڵی:" تا ئەو جێگایەی کە من بزانم ئەم شەپۆلانە نە لە جۆری s بوون و نە لە جۆری p، شەپۆلەکان شێوێندرابوون و بڵاوبوونەوەیان بە شێوەی بازنەیی بووە کە تەنیا لە تەقینەوەدا وەها مەوجگەلێکی بازنەیی دروست دەبن. من بە دڵنیایی و متمانەوە دەتوانم بڵێم کە ئەم هەموو ماڵوێرانییە بە هۆی تەقینەوەیەک بووە کە لە نێو زەویدا رووی داوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بوومەلەرزەکە بۆ سەرووی ٧ ریشتر."

سپای پاسداران وەک تەنیا هێزێکی جێگای متمانەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسی جێبەجێ کردنی پرۆژە نهێنییەکانی ئێران و دروست کردنی چەکی بە هێز بۆ زاڵ بوونی کوماری ئیسلامی ئێرانە بۆ سەر خەڵکی ناوچە.

پاش روودانی کارەساتی ئیزگلە حکوومەت لە باتی ئەوەی کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە بێت، بە هەزاران کەس لە هێزی سپای پاسداران و ئەرتەشی لە تارانەوە هێناوەتە ئەو ناوچەیە، بە بێ ئەوەی بۆ یارمەتی خەڵک هاتبن و کەس نازانێ کە کاریان چیە؛ هەروەها ئیزن نادات تا رۆژنامەوانانی سەربەخۆ و بیانی بچنە ناوچەکە و کۆسپ دەخاتە بەردەم گەیاندنی یارمەتییە خەڵکییەکان کە لەلایەن خودی خەڵکەوە بۆ خەڵکی لێقەوماو کۆکراونەتەوە و بە تەواوەتی ناوچەکەی ملیتاریزە کردووە.

سەرنجدان بە وتەی خەڵک و پسپۆڕانی ناوخۆیی و شێوازی داڕمانی خانووەکان و کەوتنی بیناکان، پیشاندەری ئەو راستیەیە کە ئەو کارەساتە رەنگە بە رووداوی تەقینەوەی ئەنباری مووشەکی، دوای بوومەلەرزەکە قوربانی و ماڵوێرانییەکانی زۆرتر بووبێ و هەوڵەکانی رێژیم بۆ شاردنەوەی رووداوەکانی دوای بوومەلەرزەکە، ئەوەندەیتر ئاستی قوربانیانی زۆرتر کرد و بووەتە هۆی کارەساتێکی مرۆیی بۆ گەلی کورد و کوژرانی پاسداران و پێرسۆنێلی ئەو شوێنە کە تا ئێستا لە لایەن حکوومەتەوە شاردراوەتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".