• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٣٠ - ١٧:٥٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
د.ئیدریس ئەحمەدی

خۆپیشاندان و چالاکی مەدەنی دوو ساڵی ڕابردوو، هەر لە کەمپەینی جامانەوە بگرە تاکوو هەڵمەتی فریاکەوتنی لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان، نیشانەی سەرهەڵدانی بەربەرکانێی جەماوەری و مەدەنین. ئەم دیاردەیەش، دوو لایەنی هەیە؛ لەلایەکەوە، بەرین‌بوونەوەی بەشداری خەڵک لە خۆپیشاندانەکان، لەلایەکی دیکەوە، دوور لە بەکاربردنی زەبروزەنگ، ئەنجامدانی کۆمەڵێک کرداری هێمایی و دەربڕینی ناڕەزایەتی و گەیاندنی پەیامی سیاسی. لە گەڵ ئەوەی بارودۆخی کوردستان جیاوازە لە گەڵ زۆر وڵاتی دیکە کە بەربەرەکانێی جەماوەری و مەدەنییان تێدا کراوە، ڕەنگبێ بکرێ بەراوردکردنێک لەگەڵ خەبات دژ بە ئەپارتاید لە ئەفریقای باشوور لە جێگای خۆیدا بێ.

لە ئەفریقای باشوور، سەرەتا لە دەیەی ١٩٥٠، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ڕەشپێستەکان بە خەباتی مەدەنی دەستی پێکرد. ئەمە قۆناغی یەکەم بوو لە خەباتی ئەواندا. هەڵبەت، زەبروزەنگی ڕێژیمی ئەپارتاید وایکرد کە "کۆنگرێسی نەتەوەیی ئەفریقا" (ANC) لە سەرەتای دەیەی ١٩٦٠دا، خەباتی چەکداری دەست پێ بکا. نەک تەنیا زەبروزەنگ دژ بە جووڵانەوەی مەدەنی، بەڵکوو سەرکەوتنی خەباتی چەکداری لە کوبا و ئەلجەزایر، بوون بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ANC.

دواجار ڕێژیمی ئەپارتاید بە کەڵک‌وەگرتن لە زەبروزەنگی زۆر، تیرۆر، زیندانیکردنی سەرکردەکانی ANC و هەروەها گوشارهێنان بۆ وڵاتی زیمبابوێ بۆ ڕاگرتنی پشتیوانی لە چەکدارانی باڵی نیزامی ANC، توانی ئەو خەباتە چەکدارییە کەمڕەنگ بکاتەوە.

دوابەدوای پاشەکشەکردنی باڵی نیزامی ANC، بەربەرەکانێی جەماوەری و مەدەنی بە گڕوتینێکی زۆرترەوە لە ناوەندی دەیەی ١٩٨٠دا سەریهەڵدایەوە. لە قۆناغی دووهەمی خەباتی ڕزگاریخوازی لە ئەفریقای باشوور، خەباتی چەکداری و مەدەنی هاوتەریب دەچوونە پێش. هەڵبەت، سەرکردایەتی ANC بەئەنقەست چالاکی سنوورداری چەکدارییان ئەنجام دەدا وەک پاڵپشت و بزوێنەری بەربەرەکانێی جەماوەریی و مەدەنی. لە قۆناغی دووهەمدا، ڕێکخراوەی چەتری "بەرەی یەکگرتووی دێموکراتیک" (UDF) پێکهات، کە زیاتر لە ٢٣٠ رێکخراوی لە خۆ دەگرت و میلیۆن‌ونیوێک لایەنگری هەبوو. رێکخستنی نهێنی ANC لایەنی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە چەترییەیان پێک دەهێنا، کە هەموو توێژێکی کۆمەڵگای لە خۆدەگرت.

قۆناغی دووهەم هاوکات بوو لەگەڵ نەرمبوونەوەی شەڕی سارد و دواجار مسۆگەرکردنی پشتیوانی ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆ و لەپەراوێزخستنی ڕێژیمی ئەپارتاید. بە ئامانج‌گرتنی خاڵە لاوازەکانی ڕێژیمی ئەپارتاید، بەتایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە، خەباتی چەکداری سنووردار وێڕای خەباتی بەرەینی جەماوەریی و مەدەنی، لە سەرەتای دەیەی ١٩٩٠، ڕێژیمی ئەپارتایدی ناچار بە پاشەکشە و دواجاریش هەڵوەشانەوە کرد.

ڕاسان، کە ئامانجی لێک‌گرێدانی خەباتی شار و شاخە، هاوشێوەی قۆناغی دووهەمی خەباتی ڕزگاریخوازی ئەفریقای باشوورە. لە ڕاساندا، پێشمەرگە بە ئامادەبوون لە نێو جەماوەردا یان با بڵێین گەڕانەوەیان بۆ ڕۆژهەڵات لە سێ ساڵی ڕابردوودا، ترسی خەڵکی لە رێژیم شکاند، هەروەها هانی دان بجووڵێن و بەربەرەکانێ بکەن دژ بە ڕێژیمی ئێران.

ڕاسان هەم درێژەدانی خەباتی لەمێژینەی ڕزگاریخوازییە لە ڕۆژهەڵات، هەمیش بووژاندنەوە و داهێنانە لە بواری بەربەرەکانێی جەماوەری و مەدەنیدا.

ڕاسان لە قۆناغی سەرەتایی خۆیدایە. لە گەڵ ئەوەش، تاکوو ئێستا، دەسکەوتی بەرچاوی هەبووە؛ لەوانە، تەیارکردنی خەڵکی کوردستان، بەرجەستەکردنەوەی مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ڕاکێشانی سرنجی نێودەوڵەتی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لەو بەشەی کوردستاندا، هەروەها بەهێزکردنەوەی ڕیزەکانی پێشمەرگە. بە درێژەکێشان و پەرەپێدانی ڕاسان، دواجار پشتیوانی نێودەوڵەتیشی بۆ مسۆگەر دەبێ.

هەڵبەت، ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیاوازە لەگەڵ ئەفریقای باشوور. لە ئێراندا، کورد کەمینەیە، لە کاتێکدا ڕەشپێستەکان لە ئەفریقای باشوور، زۆرینەی وڵات پێک دێنن. ئامانجی بزووتنەوەی ئەوان، گۆڕینی ڕێژیم بوو. ئامانجی کورد، هەروەها وەدەستهێنانی سەروەرییە لە سەر خاکی خۆی.

ئابووری ئەفریقای باشوور بەرهەمهێنەرە، بۆیە، بە نافەرمانی مەدەنی وێڕای پشتیوانی نێودەوڵەتی و سەپاندنی گەمارۆ، ئابوورییەکی لاواز کرا؛ سەرچاوەی سەرەکی ئابووری ئێران، بریتییە لە نەوت و خەباتی مەدەنی کەمتر دەتوانێ گرفت بۆ ئابووری ئێران پێک بێنێ (مەگەر ئەوەی لایەنی نێودەوڵەتی بیکەنە ئامانجی گەمارۆ).

هەڵبەت ئێران فرەنەتەوەیە و بە مەرجێک کە نەتەوە زووڵم‌لێکراوەکانی دیکە خەباتی هاوشێوەی ڕاسان بەرپا بکەن، دەکرێ پێگەی کەمینەبوونی کورد و باقی نەتەوەکان، قەرەبوو بکرێتەوە. ناوچە فارس‌نشینەکان پێویستیان بە ئاوی کوردستانە؛ کەوابوو، ئاسایشی خۆراکی ئەو ناوچانە گرێدراوە بە کوردستانەوە. ئەو گرێدراوییە دەشێ پارسەنگی هێز بە قازانجی کورد بشکێنێتەوە. هەروەها لە ئاست ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، کۆماری ئیسلامی بەهۆی سیاسەتە شەڕخواز و ناسەقامگیرپێکهێنەرەکانی، دوژمنی زۆرە کە دەکرێ ببن بە هاوپەیمانی نەتەوە زوڵم‌لێکراوەکان. هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیەکی جیۆسیاسی گرنگی هەیە.

کۆی ئەو فاکتەرانە دواجار ڕێژیم ناچار دەکا پاشەکشە بکا و لە بەرانبەر داخوازییە سیاسییەکانی گەلی کورددا، تەنەزوول بکا. بەڵام بۆ سەرکەوتن، دەبێ ڕاسان پەرەی پێ بدرێ و هەردوو کۆڵکەکەی، واتە خەباتی شاخ و شار، بەهێز بکرێ.

سەبارەت بە بەربەرەکانێی جەماوەری و مەدەنی، پێویست دەکا ڕێکخراوێکی چەتری پێک بێ بۆ ڕێکخستن و بەرینترکردنەوەی خەبات.

ڕاسان ڕەوتێکی هێڵی نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکی مێژووییە کە هەوراز و نشێویش بەخۆیەوە دەبینێ. سەرکەوتنی ڕاسان، لە درێژەدان و پەرەپێدانی دایە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.