• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کرماشان لە نێوان بە خاوەن دەرکەوتنی کورد و دەرکەوتنی ڕووی ڕەشی دیکتاتۆردا

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٣٠ - ١٧:٥٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کرماشان لە نێوان بە خاوەن دەرکەوتنی کورد و دەرکەوتنی ڕووی ڕەشی دیکتاتۆردا
ئەلبورز ڕۆئین تەن

کارەساتی سروشتی وەک بوومەلەرزە زۆر جار وێرانکەرو وشیارکەرەوەیە. ئەو وشیارکردنەوەیە چەندین ڕووی هەیە و لە زۆر بواردا کۆمەڵگا بۆ داهاتویەکی‌تر ئاگادار دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا وەک کارەساتێکی مرۆڤ ڕاچڵەکێنەرە کە مرۆڤ بە خۆداچوونەوەیەک لە هەموو بواردا دەکات.

بوومەلەرزەی ئەمجار لە کرماشان زۆر ئازاری داین؛ ئەو ئازاردانە زیاتر لە تۆرەمەی هەڵاوردن و جیاوازی و بێ کەسی و نەبوونی خزمەتگوزاری بوو.

بێگومان ئەوە بابەتێکی نوێ نییە چونکە زۆر لەمێژە ئامارو زانیارییەکان ئەگەری تراژێدیا و کارەساتێکی لەو چەشنەمان پێ دەڵێن بەڵام ئەم جارەیان کاتێک هەمووان لە ژێر خراپەی ئەو ڕێژیمە لە گەڵ مەرگدا دەست و پەنجەیان نەرم دەکرد دیتنی ڕووی ڕاستی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە دەرفەتی بە خۆداچوونەوەی دا.

کورد لە کوردستان بەردەوام لە بەرانبەر ماشێنی فریوی دوژمن دان ئەو فریودانە بە ئەندازەیەک کاری بۆ دەکرێت کە ئێمە مانان لە ئاشکراکردنی ئەو فریوانە کەم دەهێنین و ناتوانین کاریگەر بین. بەڵام کارەساتێکی سروشتی باشتر دەریدەخات کە دیواری فریوی ئەوان کورت و دیواری بە ئاگاهاتنەوەی کورد پتەو و پتەوتر دەبێت. لە یەکەمین ساتی ڕوودانی ئەو کارەساتە تا ئێستاش زۆرترین ستەمیان کە دەرحەق بە ئەو خەڵکە کردبێت.

داپۆشینی رووی ڕاستی ڕووداوەکانە بۆ ئەوەی لە گەورەیی ڕووداوەکە کەم بکەنەوە تا گەورەیی نەشیاوی بە ئەنقەستی خۆیان لە بەرانبەر کورددا بشارنەوە. چۆن لە ڕووداوێکی وەها گەورەدا ئامارێکی ڕوون و شەفاف بەنیسبەت خەساری گیانی و ماددی تا ئێستاش بوونی نییە، یا بە دەیان دەزگای کۆماری ئیسلامی هەر یەک بە جۆرێک ئامارێک بڵاو دەکاتەوە، تەنانەت شتێک وەک بەڕێوەبەری قەیرانیش نابینرێت جیا لە هەندێ هەوڵی ڕیاکارانە کە تەنیا بۆ ڕازاندنەوەی شاشەی تیڤی و ڕۆژنامەکان بە ناوی بەدواداچوون و هاوسۆزی.

بە لێکدانەوەی هەندێ ئامار دەردەکەوێت ڕێژەی قوربانیان و گەورەیی کارەساتەکە زۆر لەوەی زۆرترە کە ڕێژیم ڕایدەگەینێ و هەوڵ دەدات ئەوەندە نیشان بدات. تەنانەت لە پارێزگایەک کە بە ئەنباری دەخڵ و دانی وڵاتێکی گەورەی وەک ئێران دەزانرێت ئامبوڵانس دابین نەکراوە، نەخۆشخانە بەر لە هەموو شوێنێک دەڕووخێ! دوای دەربازبوونی چەند ڕۆژ کەمبوونی ئاو و کارەبا هاوار دەکات. هەمووی ئەوانە بە جێگای خۆی دزینی یارمەتییە مرۆییەکان و ڕێگە گرتن لە هاوکاری خەڵک و خۆبەخشان لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی ڕێژیم جارێکی تر ئەوپەڕی دڕەندەیی ئەو ڕێژیمە نیشان دەدا.

بەڵام ئەوەی دڵنەواییەک بوو بۆ ئەو خەمە گەورەی کورد تابلۆی بەدەنگ هاتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات بوو بە جۆرێک کە هەموومانی لە فرمێسکی شانازیدا شاردەوە. دڵنەوایی بەشێکی پێویست بۆ کەم کردنەوەی ئازاری دوای هەر کارەساتێکە، بە تایبەتی ئەگەر ئەو دڵنەواییە زیاتر لە هاوسۆزی و هاوخەمی بێت و بەشێکی بەرچاوی پێداویستییەکانیش کەم بکاتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵات نەک کرماشانیان لە بیر بوو بەڵکوو لە ئامێزیان گرت و بە ئامێزی هاوکاری و هاودەردی خۆیان لە ماوەیەکی کورتدا نیشانیان دا کرماشان ماڵ و جەستەی کورد و ڕۆژهەڵاتە. ئەو تابلۆی هەموو ئەوانەی کە بەجۆرێک کەمتیرین گومان و گریمانەیشی هەبوو ناچار بە خوێندنەوەیەکی تری کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات دەکات. لە هەمان کاتدا کێ لەو خوێندنەوەیەدا دروست و وشیار و خێرا بێت دەتوانێ زۆر خەمی گەل چارەسەر بکات؛ ئەو بە خاوەن دەرکەوتنە بە جورێک بوو کە ڕێژیمی وەک هەمیشە کە لە هەوڵی پێکەوەبوونی کورد دەترسێ جارێکی تر ترساند بە جورێک کە پۆلیسی دژە شۆڕش بە دەیان جار زیاتر لە هێزی خزمەتگوزاری لە ناوچەدا دەبینرێت. ئەو بەو خاوەن دەرکەوتنە هەموو هەوڵی چل ساڵەی دوژمن بۆ جیاکردنەوەی کرماشان لە جەستەی کوردستانی وەک دیواری سەر بەفر بە سەریان دا ڕووخاند. سەلماندی خاکی نیشتمان بە فریوی ڕێوی و کەمتیار خسلەتان جیا نابێتەوە بەڵکو کرماشان و ئیلام خودی کوردستانەو کوردستان لە کوردستان جیا ناکرێتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.