• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٨/٣٠ - ١٨:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
ئارش ساڵح

یەکێک لە رووەکانی هێزی نەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی ئەو حیزبە لە نێو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وەکوو هێزێکی رێکخەر. دیارە حیزبی دێموکرات هەمووکات توانیویەتی لایەنە کاریگەرەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە. ئەو کۆکردنەوەیە هەڵبەت زۆر گرینگە کە لەسەر چی بێت و چ ئاکامێکی لێ بکەوێتەوە و تا کوێ بەرەوە پێش بچێت. دیارە حیزبی دێموکرات لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان کۆ نەبۆتەوە کە سەنەدی رێژیمی سیاسی داهاتووی ئێران واژۆ بکات و لە نێو ئەو سەنەدەدا لە مافی بنەڕەتی گەلەکەی کە مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسینە خۆش بێت یان بڵێت کە من هەڵە دەکەم کە چەکم بەدەستەوەیە، بەڵکوو ئەو نزیک بوونەوە لەبەر ئەوە بووە کە دەنگی رووخانی کۆماری ئیسلامی [ کە بەرز بوونەوە و سەرکەوتنی ئەو دەنگە زۆر لە بەرژەوەندی حیزب و گەلی کورد دایە] بەهێزتر ببێت.

بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.

هەندێک لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ خۆیان لە هەیبەتی رێبەرێکی کورددا دەبینن پێیان وایە کە بەرزبوونەوەی ئاستی سیاسی و بوون بە کەسایەتییەکی ئێرانی (لەبەرامبەر کەسایەتی لۆکاڵی کە ئەوان کەسایەتییەکی کورد بەوچەشنە دەبینن) لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە هێزە ئێرانییەکان یان فارسەکان بۆیان چەپڵە لێ بدەن و فارس وتەنی "بەبە" و "چەچە" یان بۆ بکەن. ئەوان پێیان وایە ئەوەی دوکتور قاسملووی، گەورە کردووە ئەوە بووە کە پێگەی لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دا بەهێز بووە کەچی ئەوان لەوە تێناگەن کە ئەوەی لە نێو ئۆپۆزیسیۆندا پێگەی بە دوکتور قاسملوو داوە، کەسایەتی بەهێز و بە پرەنسیپی دوکتور قاسملوو بوو کە سەرەڕای ئەوەی گوێی بۆ هەموو کەس دەگرت و ئاراستەیێکی پراگماتیستی هەبوو بەڵام هیچکات لە پرەنسیپەکانی خۆی، لە مافەکانی نەتەوەکەی و لە ئامانجەکانی لە پێناو هیچ "بەبە و چەچە"هێکدا خۆش نەدەبوو. ئەو کەسایەتییەک بوو کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تەسلیم نەبوون بوو. ئەگەرچی داوای وتووێژی دەکرد و لەو سەردەمەدا بۆ ئەو ئاراستەیە هێرشی دەکرایە سەر، بەڵام رێبەرێک بوو کە هیچ کات لە سەر مافی چارەی خۆنووسین خۆش نەبوو، رێبەرێک بوو کە هیچ کات مافی بەرگری چەکدارانەی گەلەکەی لە هیچ وتارێک و لە هیچ رێکەوتنێکدا رەت نەکردەوە.

بۆ لایەنی سەرکوتکەر و دەسەڵاتدار لە ئێراندا یەک شت هێڵی سوورە ئەویش مافی بەرگری چەکدارانەی گەلی ژێردەستە. ئەوان ئامادەن ئێمە وەکوو نەتەوە یان هەرشتێک کە پێمان خۆش بێت ناو ببەن، ئامادەن بڵێن لە هەموو شتێکدا ئێمە راست دەکەین بەڵام ئامادە نین قائیل بەوە بن کە خاوەنی هێزی چەکداری بین؛ لەبەر ئەوەی زۆر بە باشی دەزانن ئەوەیکە کۆتایی بە ژێردەستی ئێمە و سەردەستی ئەوان دێنێت هێزی چەکداری و بەرگری چەکدارانەی ئێمەیە نەک دووپات و هەزارپات کردنەوەی ئەوەی کە کورد راست دەکات.

لەلایەکەوە دەبێت وریا بین کە وتووێژ و نزیک بوونەوە جێگرەوەی چالاکی نییە. بۆ هەندێک لایەن کە دەبینن هیچ مەوادیێکی چالاکیان لە پانتایی سیاسەت بۆ نەماوەتە و تووشی قەیرانی قووڵ لەو زەمینەیەدا بوون تەنیا رێگا ئەم چەشنە چالاکیانەیە کە زیاتر دەکەونە خانەی چالاکی میدیایی تا دیپلۆماسی. هەندێک لایەن لەبەر ئەوەی کە توانایی بەرهەمهێنانەوەی سەرچاوە مرۆیی و ماددیەکانیان نەماوە، توانایی ئەکتی جیدیان نیە؛ ئەمە وای لەو لایەنانە کردووە کە بۆ ئەوەی پاساوێکی سایکۆلۆژیکیان بۆ خۆیان هەبێت یان بۆ ئەوەی بوونیان بە تەواوەتی تووشی لەبیرچوون نەکرێت هەوڵی ئەوە دەدەن کە بوونێکی میدیاییان هەبێت. ئەم کردەوانە زیاتر لە چوارچێوەی هەوڵێکی تاکتیکی بۆ مانەویێکی میدیایی تێپەڕ نابن لەبەر ئەوەی ئەم کردەوانە بۆ وێنە داوای یەکگرتنخوازانە لە زاتی خۆیدا دژایەتی هەیە لەگەڵ فەلسەفەی بوونی کەسانێک کە لە ئێنشێعاب و جیابوونەوە سەرچاوەی گرتووە. لە حاڵەتی لاوازیدا هەوڵ بۆ نزیک‌بوونەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەبێتە مەترسی و دەتوانێ ئاکامی باشی لێ نەکەوێتەوە؛ نەک لەبەر ئەوەی بمانهەوێ رێبەرایەتی هیچ لایەنێک بەو شتانە تۆمەتبار بکەین بەڵکوو لەبەر ئەوەی نزیک‌بوونەوەیەک کە لە سۆنگەیێکی ئاوا لاواز و لە سەر بنەمایێکی ئاوا لەرزۆک بنیات بنرێت "ئاسیب‌پەزیری" لایەنی کوردی لە هەمبەر دەستێوەردانی لایەنی ناوەند زۆرتر دەکات.

بابەتێکی تری جێی سەرنج لە نزیک بوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی کورد بە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە راستیدا دۆزینەوەی ئەو لایەنانە نیە کە دەبێت لەگەڵیان دابنیشرێت. بە داخەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا مەیلی لە رادەبەدەری لایەنی کوردی بۆ ئیزۆلە کردنی خۆی و مەودا گرتنی لەگەڵ ئێران و بابەتەکانی ئێران، وای کردووە کە ناسینی ئێـمە بە نیسبەت هێزو لایەنە جیاوازەکانی ئێران ناسینێکی ناتەواو بێت. هەندێک لە لایەنە کوردییەکان ناتوانن تەشخیسی ئەوە بدەن کە کام هێز لە ئێراندا وەکوو هێزێکی جیددی دێتە ئەژمار و کام هێز هەر نایێتە ئەژمار. دنیای ئەمڕۆی ئێران دەیەی شەست نییە کە فڵان کۆمیدیەن وەکوو ئوپۆزسیون بێتە بەرچاو. بە داخەوە ئەمڕۆ بەشێک لە لایەنە کوردییەکان ناتوانن لەوە تێبگەن کە کەس یان لایەنێک کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە دەیان جار هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی لە ناوبردنی خامنەیی وەکوو "امام" تا گۆڕینی رێژیم گۆڕدراوە لەگەڵ چەمکی ئۆپۆزسیۆنی جیددی ئاسمان و زەوی جیاوازیان هەیە. ئەو لایەنە کوردیانە، کە بە دوای هەبوون لە نێو راگەیاندنەکاندان، بۆ ئەو مەبەستە، ئەکتەر و ئێستەنداپ کۆمیدیەنی نێو پانتایی سیاسی وتەنانەت نێو تیاترەکان بە باشتر و بە سوودتر دەزانن لە ئۆپۆزیسیۆنی جیددی و خاوەن پێکهاتە.

بابەتێکی تری گرینگ لەو پێوەندەیەدا هەڵدەگەڕێتەوە بۆ نەناسینی ئەو کانتێکستە سیاسیەی کە دەیانهەوێ دەقە واژۆکراوەکەی تێدا بخوڵقێنن و هەروەها نەزانین بە پێوەندی نێوان ئەو دەقە و ئەو کانتێکستە. ئۆپۆزسیۆنێک کە تەنیا دەتوانێت ئەکتی سیاسی و ئاگایی بەخشی خۆی لە راگەیاندندا ببینێتەوە کاتێک لەگەڵ لاوازترین و ناجیددی‌ترین بەشی ئۆپۆزیسیۆنی فارس رووبەڕوو دەبێتەوە، بە ناوی رێککەوتن دەقێک قبووڵ دەکات کە لە کانتێکستی ئەمڕۆی ئێمەدا کۆمێدیاێکی تراژیکە کە رەنگە جارێ قووڵاییەکەی هەست پێ نەکرێ. لایەنێک کە کەمترین پێگەی لە ناو کۆمەڵگای ئێراندا نییە و هیچ ئەکتێکی ئەوان ناتوانێت نە لە لایەن دەسەڵاتەوە و نە لەلایەن خەڵکەوە و نە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ترەوە جیددی بگیردرێت لەو دەقەدا بە بەکارهێنانی لێڵ و ناروونی هەندێ وشە - کە هیچ شتێک بۆ منی کورد لە لایەن دەسەڵاتداری ئێران ناگۆڕێت - لایەنی کوردی هان دەدا لەگەڵ چەند لایەنێکی تری نەتەوەکانی تر، پاشەکشە لە پرەنسیپەکانی ئەو نەتەوانە بکەن و ئامادەش بن کە ئەو دەقە بهێننەوە بۆ نێو گەلەکەیان کە بۆ خەڵکی تیۆریزە بکەن.

لەم پێوەندیەدا جێگای دوو پرسیار خاڵیە، یەکەمیان ئەوەیە کە سەردەمێک کە کۆماری ئیسلامی لەسەر جێگەی خۆیەتی و ئامانجێکی نزیکتر و بەسوودتر لەبەر دەستدایە، پرژان لەسەر ئەو بابەتانەی کە لایەنە کوردییەکانی تێدا ناچار بە پاشەکشە دەکات لەسەر کام بنەما و کام ئاوەز پەسەند دەکرێت؟ باشترین تاکتیک و ئاراستەی لایەنی کوردی لە هەر وتووێژ و نزیک بوونەوەیێک لەگەڵ لایەنی ئێرانی فارس، پێویستە لەسەر یەک خاڵ بکرێت ئەویش رووخانی کۆماری ئیسلامیە. زۆر ئاشکرایە کە لەم هەلەدا کە کورد کەمترین هێزی هەیە ناچار بە پاشەکشە لەزۆر شتدا دەبێت کەچی تەرکیز کردن لەسەر رووخانی رێژیم و پەرەپێدانی ئەو باسە لە رێگەی چەند چەمکێکەوە و لەو پرۆژەی دانوستان و نزیک کەوتنەوانەدا، نەتەنیا هەڵگری هیچ پاشەکشەیێک نییە بەڵکوو ئەگەر سەرکەوتوو بێت دەتوانێت بەرهەمهێنەری جۆرە بۆشاییك بێت کە لە ناویدا هێزی لایەنی کوردی زیاد دەکات. بەڵام لایەنی وەها کە ئەم پاشەکەشە قبووڵ دەکەن گوێی خۆیان لەو راستییە داخستووە کە تەنەزولێک کە ئێستە دەکرێت نەتەنیا مۆراڵی نەتەوە دەشکێنێت بەڵکوو دەتوانێت لە داهاتوودا و لەبەرچاوی دنیا و یاساوە ئیلزامهێنەر بێت. دیارە لەبەر ئەوەیکە ئێمە بە هۆکاری کەلتووری ناتوانین گرینگی یاسا و بەڵێن و رێککەوتن هەست پێ بکەین، ئەگەری ئەوە زۆرە وەک باشوور بەشدار بین لە پتەوکردنی نەزمێکی حقوقی- سیاسی کە دواتر خۆی ببێتە هۆی سەرکوتمان.

باسێکی تر کە وردبوونەوەی لەسەر دەوێت ئەوەیە کە بۆچی لە سەردەمێکدا کە سەرکۆماری ئێران باسی دێموکراسی و مەردۆم‌سالاری دەکات خواستی ئۆپۆزسیۆنیش هەرهەمان شتە؟ سەردەمێک دروشمی دێموکراسی هەڵگری واتایەکی رووخێنەر بوو لەبەر ئەوەی گوتاری سیاسی زاڵ بەسەر ئێران خۆی ئەو قەرارەی دابوو کە چەمکی دێموکراسی وەکوو چەمکێکی رووخێنەر پێناسە بکات کەچی ئێستا خامنەیی و روحانیش هەر هەمان داوایان هەیە. بۆیە هەڵگرتنی درووشمێکی ئاوا کە هەرکام لە لایەنەکان دەتوانن هەزارو یەک تەفسیری جیای لێ بکەن بۆ تێمی سەرەکی دانیشتنی ئوپوزسیون ناتوانێ دەستەبەری مافەکان بێ، بەڵکوو بەپێچەوانەی ئەوەیکە ئۆپۆزسیۆن واتای دەکات وعەینیەتی پێ دەبەخشێت هەڵگرتنی خواستی رووخێنەرە.

پرسیاری تر ئەوەیە کە کورد بۆ دەبێت لە پێناو هەندێک خاڵدا تەنەزول بکات کە ئێستاش بەشێکی بەرچاویان بە زمانێکی تر لە نێو یاسای بنەڕەتی ئێراندا هەن؟ دەبێت وریا بین کە زۆرێک لەو شتانەی کە بە وشەی جوان دەنووسرێن چ لە بواری کردەوە و چ لە بواری واتای پشتی ئەوان جیاوازییەکیان لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە لە نێو ئوسولی یاسای بنەڕەتی ئێران هێنراون نییە. ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و فارس خەریکە هەوڵی ئەوە دەدەن کە لە هەندێک دانیشتن و بەیانیەدا لەگەڵ هەندێک لایەنی کورد، ئوستانەکان و کارکرد و دەسەڵاتیان بە ناوی فیدراڵیزمەوە بەو لایەنە کوردیانە بفرۆشن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.