کوردستان میدیا: فه‌لاح مسته‌فا هۆشداری بە ئامریکا داوە کە به مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانیه‌كان ڕێژیمی ئێران سنووری وڵاتان ده‌به‌زێنێت.
لەو ڕاپۆرتێکدا فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژۆرناڵی ئامریکای ڕاگه‌یاندووه کە به فه‌رمی داوایان له ئا‌مریكا كردووە نوێنه‌رێكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دەستنیشان بكات.
فه‌لاح مسته‌فا باسی لەوەش کردووە كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا كه له‌ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دایه، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به زووترین كات ڕۆڵێكی كاراتری هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە كە لە دوای ڕووداوی ١٦ ئۆكتۆبر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كە ڕێژیمی ئێران پاڵپشتیان دەكات، دەستی بە سەر ناوچە کێشە لەسەرەکان داگرتوووه. ئەوەش دەستی ئێران لە ناوچەكەدا كراوەتر دەكات و دەپەڕێتەوە سنووورەكانی تر.
هەر لەمبارەوە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر یەکیەتی عەرەب لە قاهێرەی مێسر دانیشتنێکی بەپەلەیان ساز کرد و تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی سیاسەتی دەستێوەردانی تاران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، داواین لە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هەنگاوی بەپەلە و کردەیی لەدژی تاران بگرنە بەر.