کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جۆدۆکارێکی ئێرانی خۆی ڕادەستی پۆلیسی هۆلەند کرد

14:55 - 2 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: جۆدۆکارێکی خەڵکی ئێران کە بەشداری لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی کرند پری هۆلەنددا کردبوو داوای مافی پەنابەری لەو وڵاتە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان محەممەد ڕەشنۆنژاد یەکێک لە ئەندامانی تیمی نیشتمانی جۆدۆی ئێران کە بەشداری لە کێبڕکێکانی هۆلەنددا کردبوو خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد و بۆ وڵاتی ئێران نەگەڕایەوە. بەرپرسانی ئەو تیمە لە هۆلەند لە دوای ناوبراون تا بیدۆزنەوە و بۆ ئێرانی بگەڕێننەوە.

وەرزشوانانی ئێران و بەتایبەت کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێکاندا لە ئاستی جیهانی میداڵی رەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن، بەڵام ڕێژیم هیچ بایەخێک بە توێژی وەرزشوانان نادات.