کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان \"تور زلزله‌گردی\"

15:18 - 2 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: لە حاڵێکدا کە خەڵکی کوردستان لە پارێزگای کرماشان تووشی کارەساتی مرۆیی بوون، لێپرسراوانی ڕێژیم خۆیان بە گەشت و سێلفی گرتنەوە سەرقاڵ کردووە.

قوڵی ئەم کارەساتە ئەوەندە زۆرە کە بەشێک لە ڕۆژنامە و ڕاگەیەندنەکانی سەر بە ڕێژیمیش هاتوونەتە دەنگ و بڵاویان کردووەتە کە لە کرماشان تور زلزلەگردی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیاکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە بەرپرسانی ڕێژیم لەژێر ناوی یارمەتی بە خەلکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان گەشت و سەیران دەکەن و وێنەی سێلفی دەگرن.

ئەو بەرپرس و دەست‌وپێوەندییانەی ڕێژیمی ئێران بە پەیامی هەشتەکدار وەک #املت #ایران #زلزله #کرمانشاه #زلزله_زده لە کرماشان وێنە و فیلم بڵاو دەکەنەوه.

هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم لە کرماشان باسیان لەوە کردووە کە ئەوان هیچ ئاگاداری ئەو مەسەلەیە نین و هەروەها ئەو کەس و ڕێکخراوانەی بە بیانووی یارمەتی بە خەڵک لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان گەشت و سیاحەت دەکەن، ژمارەیەکی زۆرن و ناتوانین پێشیان پێ بگرین.

گەشت و سیاحەت لە شوێنی خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەرخەری دژەکورد بوونی بەرپرسانی ڕێژیمە نیسبەت بە نەتەوەی کورد.