کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن ئیسرائیل لەناو دەبەن و دوا سەربازی ئامریکاش لە ناوچە دەردەکەن.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان پاسدار مەسعوود جەزایری یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران گوتوویەتی لە بەرگریکردن بەردەوام دەبین، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بین كه دوا سه‌ربازی ئامریکامان له‌ناوچه‌كه ده‌ركردووه.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە زاری جه‌زایری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە ناوبراو پیرۆزبایی لە بەرەی بەرگری بە سەر بە کرێگیراوانی ئامریکادا کردووە و رایگەیاندووە، بەرگریکردن بەردەوام دەبێت و گرینگی به بەهێزکردن و پێشخستنی خۆیان ده‌ده‌ن، تا ئیسرائیل به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌به‌ن و دوا سه‌ربازی ئا‌مریكاش له‌ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌ن.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم جەختی کردووەتەوە کە مەرجی سەرەکی بۆ ئارامیی ناوچەکە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا و هەروەها ونبوونی یه‌كجاره‌كی ئیسرائیله که ئەمەش ته‌نیا بە هەماهەنگی لە نێوان گەلانی ناوچەکە و حکوومەتە شەرعییەکان دەکرێت.
هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل توندتر بووە و هەروەها هەڕەشەی لە وڵاتانی عەرەبیش کردووە کە هێرشیان دەکاتە سەری.