کوردستان میدیا: شەهلا بێهرووزیڕاد بەلەموانی کورد، میداڵی زێوی ئاسیای بە دەست هێنا و پێشکەشی بوومەلەرزه لێدراوانی کرماشانی کرد.
شەهلا بێهرووزیڕاد وەرزشوانی کرماشانی لە کێبڕکێیە قارەمانییەکانی ئاسیا لە بەشی پاراکانو کە لە وڵاتی تایلەند بەڕێوە دەچێت، توانی لە کلاسی Kl3 پلەی دووهەمی ئاسیا بە دەست بیهێنێت.
ئەم کچە کوردە وەرزشوانە پێش چوونی بۆ تایلەند بۆ بەشداری کردن لە کێبڕکێیەکان، بڵێنی دابوو، هەر میداڵێک بە دەست بێنێت، پێشکەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی دەکات.
لەو کاتەوە کە کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان ڕووی داوە، خەڵکی ڕۆژهەڵات بەتایبەت وەرزشوانەکان میداڵەکانی خۆیان پێشکەش به لێقەوماوانی بوومەلەرزه کرد.
هەر لەو پێناوەدا کاوە ڕەزایی فووتباڵیستی کرماشانی، ١٠ هەزار یوورۆ یارمەتیی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی داوە و جێگەی ئاماژەیە موعین قادرپوور خەڵکی شاری بۆکان قارەمانی کونگفۆی جیهان، میداڵەکەی خۆی پێشکەش به بنهماڵەی شەهید ئەبووبەکر مەعرووفی کرد کە له پێناو یارمەتیدانی هاووڵاتییانی لە کرماشان گیانی خۆی بەخت کرد.