کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندێكی توێژینەوە لە ئەمریكا: رێژیمی ئێران بەم نزیكانە چەكی ئەتۆم بەرهەم دەهێنێت

15:35 - 18 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: ناوەندێكی توێژینەوەی زانستی و ئەمنیەتیی لە ئەمریكا رایگەیاند، رێژیمی تاران هەتا ٤ مانگی دیكە كەرەسەی پێویست بۆ چڕ كردنی ئورانیوم بەدەست دەهێنێت.


ماوەیەك لەمەوبەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندبوو، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ درووست كردنی چەكی ئەتۆم پێویستی بەیەك ساڵ زەمەن هەیە.
لەلایەكی دیكەوە ئەو ناوەندە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێران بۆ درووست كردنی چەكی ئەتۆم پێویستی بە ١٠ مانگ كات هەیە.
وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا هەتا ئێستا چەندین بڕیارنامە و هەروەها گەمارۆیان بە دژی رێژیمی تاران بەمەبەستی پێشگرتن لە دەست پێراگەیەشتنی ئەو حكوومەتە بە چەكی ئەتۆم دەركردووە.
بەوتەی كارناسانی ئەو بوارە گەمارۆكان كاریگەری خۆیان لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دەرخستووە.

بۆ پشت راست كردنەوەی كاریگەری گەمارۆكان لێپرسراوی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو باوەڕە دایە، گەماروە نێودەوڵەتییەكان كارێگەریی بەرچاوی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان ئێران داناوە.

بان كی مۆن وتیشی: گەمارۆكان بوونەتە هۆی چوونە سەری هەڵاوسان، چوونە سەری نرخی سووتەمەنی و وزە، چوونە سەری رێژەی بێكاری و هەروەها چوونە سەری بەرچاوی نرخی داو و دەرمان.