کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هوشداری نوینەری کۆنگرەی ئامریکا لە سەر قاچاقی مادەی هۆشبەر لە لایەن حیزبوڵا

20:24 - 5 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: نوێنەرێکی کۆنگرەی ئامریکا لە دانیشتنێکدا هوشداری دا لەمەڕ قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن حیزبو‌ڵای لوبنان هۆشداری دا.

ڕابێرت پیتنگێر نوینەری کۆنگرەی ئامریکا، باسی لەوە کردووە که گرووپی حیزبوڵا، هاوکاری سەرکردەکانی قاچاخی ماددەی هۆشبەر له ئامریکای لاتین دەکات.

هەروەها زیادی کردووە کە گرووپی حیزبوڵا لەو ڕێگەیەوە داهات بۆ تێرۆریستەکان کۆ دەکاتەوە و باسی لەوەش کردووە که ئەم چەشنە کارانە هەڕەشەی جیددین بۆ سەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا.

پێشتریش وزارەتی دەرەوەی ئامریکا و و ئەرتشی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندبوو که میلیشیاکانی حیزبوڵا و داعش لە ئامریکای لاتین بوونیان هەیە و پەیوەندیان هەیە لەگەڵ باندەکانی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتانی ئامریکای لاتین.

جێگەی ئاماژەیە ماوەیەک پیش ئێستا ماڵپەری بریت بارت، لە ڕاپۆرتیکدا باسی له نزیک بوونەوەی گرووپی حیزبوڵا و ڕێکخراوه تێرۆریستییەکانی دیکە، لەگەڵ باندەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئامریکای لاتین کردبوو.