کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كێشەی كوردەكانی ئێران لەگەڵ حكوومەتی ئەو وڵاتە دەكرێتە فیلم

19:14 - 18 رەزبەر 2712

كوردستان میدیا: بڕیارە بەهمەن قوبادی دەرهێنەری كورد فیلمێك لەبارەی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان كوردەكان و رێژیمی ئێران بەرهەم بهێنێت.

ماڵپەڕی هالیود بڵاوی كردەوە، بڕیارە ئەو فیلمە بە پشتیوانی سكۆرسەیسی یەكێك لە دەرهێنەرە بە ناو بانگەكانی سینمای ئەمریكا جێبەجێ‌ بكرێت.

ناوەرۆكی ئەەو فیلمە باس لەو زوڵم و زۆرییانە دەكات كە دەكرێتە سەر نەتەوەی كورد و لە ژێر ناوی ٦٠ چركەی ئێمە بڵاو دەكرێتەوە.

دوایین بەرهەمی بەهمەن قوبادی بە ناوی وەرزی کەرگەدەن خەڵاتی باشترین وێنەگریی لە بەشی سەرەكیی ٦٠مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێباستییەنی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بەهمەن قوبادی لە ساڵانی رابردوودا بە فیلمی سینەمایی كیسەڵەكانیش دەفڕن و هەروەها فیلمی سینەمایی نیوەی مانگ دوو خەڵاتی سەرەكیی سەدەفی زێڕینی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییەنی بەدەستهێنا.