کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەرم مەکە به پێڵاو وەرە ژوورەوە

15:25 - 7 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران، لە کاتی سەردانی شانۆیی بۆ پارێزگای کرماشان بە پێڵاو چووەتە ناو خێوەت و ئەوەش ناڕەزایەتی بەرپرسانی ڕێژیم و خەڵکی بە دواوە بوو.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، کە ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە کاتی سەردانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، بە پێڵاو چووەتە ناو خێوەتی لێقەوماوان و ئەو کارە ناحەزەش کاردانەوەی خەڵکی و تەنانەت بەرپرسانی ڕێژیمیشی لێ کەوتووەتەوە.

هەندێک لەو هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، لە سەردێڕی هەواڵەکانی خۆیاندا نووسیویانە: کفشهای جهانگیری را به موزه بسپاریم! ، شاه رفت شاهچە آمد. هەروەها هەندێک لە بەکارهێنەرانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویانە: بریا مەجلیس گەڵاڵەیەکی لەژێر ناوی قەدەغە کردنی سەردانی بەرپرسان بۆ کرماشان پەسەند دەکرد.

جەهانگیری لەو سەردانەدا بە پێڵاو چووەتە نێو خێوەتەکە و سەردانی نەخۆشی کردووە.

دوای ئەو کارە نەشیاوە، ئەم بەرپرسەی ڕێژیم داوای لێبووردنی لە خەڵک کردووە.

هەر لە پێوەندییەدا ئاخوندی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێژیم باسی لەوە کردبوو، کە جەهانگیری سەرپەرەستی خەڵک نییه.