کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

20:16 - 29 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: عارف دەرگاهی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕوژی پینجشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، عارف دەرگاهی کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی سەردۆش لە ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوان، بە هۆی شێرپەنجە لە تەمەنی ٦۹ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عارف یەکیک لەو ئەندامە دڵسۆزانەی حیزبی دێموکرات بوو کە هەمیشە دڵی لای حیزبەکەی و پێشمەرگەکانی بوو و هەرکات وهەردەم یارمەتیدەرێکی باش و بە ئەمەگی پێشمەرگەکان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه و خزم وکه‌س و کاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.