کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بونیاتنەری تێرۆریزمە

14:23 - 8 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: وەزیری فەرهەنگ و تەبلیغاتی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاندووە: کە ڕێژیمی ئێران بونیاتنەر و باوکی مەعنەوی تێرۆریزمە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان عەواد بن ساڵح ئەلعەواد وەزیری فەرهەنگ و تەبلیغاتی سعوودیە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی باسی لەوە کردووە، کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانی یەکەم و بونیاتنەری تێرۆریزم و باوکی مەعنەوی تێرۆریزمه.

وەزیری فەرهەنگ و تەبلیغاتی عەرەبستان هەروەها وتوویەتی: ڕێژیمی ئێران کردەوەی تێرۆریستی لە تاکەکەسی بۆ عەمەڵیاتی ڕێکنەخراو وێڕای پشتیوانی ماڵی، نیزامی، ئیتلاعاتی و تەبلیغاتی پەرە پێداوە و ئامانجیشی ئەوەیه کە دەست بە سەر وڵاتانی ناوچەکەدا بگرێت.

پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەشێک لە نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش دەستپێکی دانیشتنی شۆرای ئەمنییەت باسیان لەوە کرد، دۆخی مرۆیی یەمەن و پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزمی ناوچەکە و جیهان تووشی مەترسی دەکات و بەو بۆنەوە داوایان کرد کە پێش بە هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بگیرێت.

ناوبراو لەو دانیشتنەدا لەگەڵ وەزیرانی تەبلیغاتی وڵاتانی عەرەبی ئەو قسانەی کردووە و داواشی کرد کە هاوکارییەکی چڕوپڕ بۆ شەڕ دژی تێرۆریزم پێک بێنن.

ڕێژیمی ئێران بووەتە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکان لە ناوچەکەدا و لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە دەستێکی باڵای هەیە و هەر جارێ وڵاتێک بە گژی وڵاتێکی دیکە دەداتەوە؛ ئەو ڕێژیمە لە ڕێگای گرووپە تێرۆریستییەکان لە سەرانسەری دنیادا پەرەی بە تێرۆر و دەستێوەردانەکانی داوە و بووەتە گەورەترین وڵات بۆ پاڵپشتی کردن لە تێرۆریزم.