کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ورمێ، 5 ساڵ به‌رله ئێستا پارچه زه‌وییه‌کی بۆ دروست کردنی قوتابخانه پێشکه‌ش به ئامووزش و په‌روه‌رش کردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و قوتابخانه‌یه راده‌ست نه‌کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌و ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هاووڵاتییه‌کی گوندی دزێی مه‌رگه‌وه‌ڕ، پارچه زه‌وییه‌کی به مه‌به‌ستی دروست کردنی قوتابخانه‌یه‌کی دواناوه‌ندی پێشکه‌ش به ئامووزش په‌روه‌رش کردووه، به‌ڵام بینای ئه‌و قوتابخانه‌یه پاش 5 ساڵ ناته‌واو ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاندووه: که‌له هه‌رێمێکی 8 هه‌زار که‌سیدا ته‌نیا دوو قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی هه‌یه و ئه‌م پارچه زه‌ویه‌م بۆ دروست کردنی قوتابخانه‌یه‌کی دیکه‌ی دواناوه‌ندی پێشکه‌ش به ئامووزش په‌روه‌رش کردووه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ هه‌تا ئێستا ئه‌و قوتابخانه‌یه ناته‌واو ماوه‌ته‌وه و گومانی لێ ده‌کرێ که بیناکه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌کی ئیستاندارد دروست نه‌کرابێت.
بڕیار وابوو 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه ته‌حویڵ درابایه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ئه‌و قوتابخانه‌یه به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه و له‌م پێوه‌ندیه‌دا ئه‌و هاووڵاتییه خێرخوازه به‌ته‌مای تۆمارکردنی سکاڵا له‌دژی ئامووزش په‌روه‌رشه.