کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک پاسداری تێرۆریست لە سووریە کوژران

17:08 - 4 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ٦پاسداری تێرۆریستی دیکەی ڕێژیمی ئێران کە بۆ پاڵپشتی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە شەڕی‌ سووریەدا بەشدارییان کردبوو، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو وڵاتەدا کوژران.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاویان کردەوە کە ٦پاسداری دیکەی ئەو ڕێژیمه کە بۆ پاڵپشتی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە شەڕی‌ سووریەدا بەشدارییان کردبوو، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو وڵاتەدا کوژران.

شوناسی ئەو ٦ پاسدارەی ڕێژیم عقید حسین، جاوید حسین، صفر علی، آفتاب حسین و ذوالفقار حسین ڕاگەیەندراوە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكانی سووریە‏وە‌، پاسدار و بەسیجییەكانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی ئاشكرا و حاشاهەڵنەگەر شان بە شانی هێزە سەربازییەكانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، دژ بە بەرهەڵستكارانی ڕێژیمی بەعسی سووریە، شەڕیان كردووە.

ئەفغانییەکان و پاکستانییەکانیش کە لە ئێران نێشتەجێن، بۆ پاراستنی حەرەم لە دوو گوردانی فاتمیوون و زەینەبیوون ڕێکخراون.

ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا هەموو هەوڵێک دەدات و یەکێک لەو هەوڵانە، شەڕ کردنە لە سووریە و لەو پێوەندییەدا بە لێشاو پاسداریان لێ کوژراوە، کە ئەمەش ناڕەزایەتیی زۆربەی بەرپرسانی ڕێژیمی بەدوای خۆیدا هێناوە.