کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی سپای ڕێژیم هەڕەشەی لە قوتابیانی شاری سەقز کرد

20:24 - 9 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی سپاری ڕێژیم لە شاری سەقز هەڕەشەی لە قوتابیانی قوتابخانەکان کردووە دەبێ ببنە بەسیج و زەخت و گوشاری بۆ سەر قوتابیان هێناوە کە فۆرمی بەسیج پڕ کەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شێخ جەعفەری فەرماندەی سپای تێرۆریستی ڕێژیم له ناوچەی میرە دێی گەوڕکـی سەقز لە سەردانێکدا بۆ قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی ئەو ناوچەیەی کردووە و بە قوتابیانی ڕاگەیاندووە دەبێ فۆرمی بەسیج پڕ بکەنەوە و مانگانەش بڕی ١٠٠ هەزار تمەن پارەیان دەدەنێ.

بەرپرسانی قوتابخانەکان، قوتابییەکان بەوە دەترسێنن کە ئەگەر نەبنە ئەندامی بەسیج، لە داهاتودا لە زانستگاکان ڕایان ناگرن و کاریان نادەنێ.

بەسیج یەکێک لە پێنج هێزە سەرەکییەکەی پێکهێنەری سپای پاسدارانی ڕێژیم و ئەرکی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕاکێشانی خەڵک و بە ئەندامکردنیانە لە ڕێکخراوی بەسیجدا.