کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ـ نەتەوەیی ئامریکا: ئێران به دوای چەکی کۆمەڵکوژه

15:00 - 12 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ـ نەتەوەیی ئامریکا ڕایگەیاندووە، که ڕێژیمی ئێران و کورەی باکوور به دوای چەکی کۆمەلکوژن و تێرۆر هەنارده دەکەن.


مەک‌مەستر ژنراڵی ئامریکایی، له دانیشتنێکدا له ناوەندی ڕێگان باسی له هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران‌ بۆ بە دەستهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ کردووە و ئاماژەی به بەرچاونەگرتنی دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ ئێران له لایەن ئەو ڕێژیمە کردووە.

مەک‌مەستر ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ـ نەتەوەیی ئامریکا، له درێژەی وتەکانی ئاماژەی به هەناردە‌ کردنی تێرۆر بۆ سەرانسەری جیهان له لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە و هوشداری داوە که گرووپە توندئاژۆوە ئیسلامییەکان هاوشێوەی داعش بۆ سەر هەموو خەڵکی خاون شارستانییەت له جیهاندا هەڕەشەن.

ئەو ژنراڵه ئامریکایی‌یە باسی له سەردانەکەی دانڵد ترامپ بۆ عەرەبستان و جەخت ‌کردنی هەردوو لایەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تێرۆریزمی ئیسلامیی کردووە و له درێژەدا عەقڵیەتی توندئاژۆخوازی ئیسلامیی به هەڕەشە له سەر ئەمنییەتی ئامریکا زانیوە.

له کۆتاییدا مەک‌مەستر پێبەندی خۆی به سیاسەتی نوێی ئامریکا، له بەرامبەر ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاند.