کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان لە شوێنە گشتییەکان ئامێر و کەلوپەلی شەخسی هاووڵاتییان دەپشکنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاڵی پشکنینی سێڕێیانی پەسوێ هەڵکەوتوو لە جەڵدیان، پێش بە هاووڵاتیان دەگرن و بەمەبەستی ئازاردانی خەڵکی کورد مۆبایلەکانیان دەپشکنن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی ڕێژیم لە خاڵی پشکنین ماشێنی هاووڵاتیان ڕادەگرن و داوای گوشی لە خەڵک دەکەن و دەیپشکنن بۆ ئەوەیکە بزانن لەگەڵ کێ و چ کەسانێک پێوەندیان هەیە.
ئەزیەت و ئازاردانی خەڵک بەتایبەت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ساڵانێکی دوورودرێژە لەلایەن ڕێژیم و لەڕێگەی ناوەندگەلی ئەمنیەتی وەک ئیتلاعات و بەسیج ئەنجام دەدرێت.