کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە تارانی پێتەختی ئێران

20:20 - 13 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری تاران چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە چەندین شوێنی شاری تاران چالاکی بەرینی تەبلیغییان لە شێوەی بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەم بۆنە، بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: مجتمع تجاری گلستان، پارک بوستان، گۆڕەپانی صنعت، شەقامی بوستان، دەوروبەری بورجی میلاد، شەهرەکی غرب.

چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لایەنگران و قارەمانانی دێموکرات لە شاری دەماوەندی تاران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژە ئەمەگناسی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.