کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیوانی بەرزی ئامریکا، فەرمانی ترامپی لە مەڕ وەرنەگرتنی پەنابەرانی ئێرانی پەسەند کرد

15:10 - 14 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: دیوانی بەرزی ئامریکا، فەرمانی ترامپی لە بارەی وەرنەگرتنی پەنابەرانی شەش وڵاتی موسڵمان پەسەند کرد.

ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا، له ڕۆژی ٢٤ی سپتامبری ٢٠١٧ی زایینی، فەرمانی پێشگرتن له چوونی هاووڵاتییانی شەش وڵاتی موسڵمان بۆ ئامریکای واژۆ کرد.

لەو فەرمانەدا هاووڵاتییانی ئێرانی، سوومالی، لیبی، سووریە، یەمەن و چاد ناتوانن بۆ ئامریکا سەفەر بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتدپرێس، سەرەڕای گیروگرفتەکان له دادگای ئامریکا و هەڵوەشانەوەی ئەو فەرمانە له لایەن چەندین قازی لە چەند ئەیالاتی ئامریکا، دادگای ئامریکا جێبەجێ کردنی تەواوی ئەو فەرمانەی پەسەند کردووە.

لە کاتێکەوە که ترامپ وەکوو سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هەڵبژێردراوە، سیاسەتێکی توندی له هەمبەر وڵاتە ئیسلامییەکان، بەتایبەت ئێرانی هەبووە و تەنانەت ستراتیژی ئامریکای لە بەرامبەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گۆڕیوە.