کوردستان میدیا: لە درێژەی پشکنینەکانی ڕێژیم بۆ دۆزینەوەی ئیمامزادە ونبووەکان، ئەمجارەیان ئیمامزادەیەک لە قوڵایی ١٥٠ میتری بەنداوی کەرەج دۆزرایەوە.
ماڵپەڕی ئیرنا لەزاری مێهراب ڕەجەبی سەرۆکی دامەزراوەی ئەلبۆرزناسی ئەم پارێزگایەوە، ئاشکرای کردووە ئەم ئەمامزادە لەنێو ئاوەکانی بەنداوی کەرەجدا دۆزرایەوە کە بەوتەی ناوبراو یەکێکە لە کوڕەزاکانی ئیمام ڕەزا.
زۆربهی ئیمامزادەکانی له دوای شۆرشی ساڵی ٥٧ دۆزراونەتەوە و بەبەراورد لەگەڵ پێش شۆڕش گەشەی ٧ قاتییان ههبووه! له ساڵی ١٣٥٧دا نزیک به ١٥٠٠ ئیمام زاده له ئێراندا بوونیان هەبووە بەڵام هەنووکه ئەم ڕێژەیە بۆ زیاتر له ٨٠٠٠ ئیمام زاده بەرز بۆتەوە؛ هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لە بوونی زیاتر لە ١٠ هەزار ئیمامزادە دەکەن.
بوونی ئەم هەموو ئیمامزادە لە ئێراندا گوومانێکی زۆری لای خەڵک درووست کردووە و کارناسانی کاروباری ئێران پێیان وایە ئیمام زادەسازی بووەتە پیشەیەکی پڕداهات بۆ کۆماری ئیسلامی کە بە دوو مەبەست هەوڵ بۆ سازکردنی ئیمام زادەی خەیاڵی دەدات: یەکەمیان وەڕێخستنی جۆرێک لە سەنعەتی داهاتزا و دووهەمیان هێشتنەوەی خەڵک لە فەزای وەهم و خەیاڵ و پەرەدان بە فەرهەنگی پاڕانەوە و دوورخستنەوە لە کەتوارەکانی کۆمەڵگا.
به وتهی ئهحمهد شهرهفخانی جێگری کولتوری و کومهلایهتی ڕێکخراوی ئەوقافی کۆماری ئیسلامیله ٩ مانگی رابردوودا ٥١ میلیارد تمەن داهاتی ئیمام زادهکان بووه که تهنیا ١٥ له سهدی ئهم داهاته سهرفی ئیمام زادهکان کراوه.
بەشێک لەم بەناو ئیمام زادانە خاوەنی ناوی سەیر و سەمەرەن؛ بۆوێنە: ئیمام زادە چیچی ئیمام، ئیمامزادە سەید بیژەن، ئیمامزادە عەینوغەین، ئیمامزادە بێ جنۆکە، ئیمامزادە دالوزال، ئیمامزادە دەرب آهنی، ئیمامزادە قلقلی، ئیمامزادە بن کەشک، ئیمامزادە سید گارنیک و هتد.