کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیاردەی \"ئۆدەنشینی\" دیارییەکی نوێی ڕێژیم

15:00 - 15 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئێراندا، بەهۆی بێدەرەتانی و هەژارییەوە خەڵک ڕوویان لە ئۆدەنشینی کردووە.

بەهۆی هەژاری و کەم داهاتییەوە، بەشی زۆری بنەماڵەکان هاوشێوەی ساڵانی پێش لە شۆڕش بەناچاری ڕوویان لە ئۆدەنشینی کردووە، بەو مانایە کە چەند بنەماڵە پێکەوە یەکێک لە ئۆدەکانی ماڵێک بەکرێ دەگرن و پێکەوە دەژین.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکان شوێنی خەوتن، خۆشۆردن، خواردن و خواردن سازکردن لە نێوان ئەم بنەماڵانەدا بە شێوەی هاوبەش دەبێت کە ئەمە زۆر کێشەخوڵقێنە بەڵام خەڵک ناچارن کە بەم شێوەیە بژین.

لەمبارەوە نەریمان مستەفایی، سەرۆکی نوسینگەی ستادی نیشتمانی نۆژەنکردنەوەی شارەکان وتوویەتی: هەنووکە زیاتر لە ١٩ میلیۆن هاووڵاتیی لە پەراوێزی شارەکان و لە بارودۆخی نەشیاوی مرۆڤانە لە ئێراندا دەژین کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتریش دەبن.

لە سێبەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا جگە لەم دیاردە ئێمە شاهێدی دیاردەگەلی سەیر و سەمەرەی دیکەی وەک گۆڕخەوی، کارتۆنخەوی، چەمخەوی، بلوکخەوی و ... هەین.