کوردستان میدیا: پرسی گه‌لانی ئێران، فیدراڵیزم، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران فیدراڵ و به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندییه‌کان، بابه‌تی سه‌ره‌کیی دانیشتنه‌که بوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز جه‌میله حه‌سه‌ن‌خاڵی له‌گه‌ڵ شاندێکی رێکخراوی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران ــ زۆرینه، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز کاوه داده‌نه‌هال له ستۆکهۆڵم کۆبوونه‌وه.
له‌م هاودیتنه‌دا هه‌ر دوولایه‌ن له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و فیدراڵیزم، وه‌کوو سیسته‌می ئیداره‌ی سیاسیی داهاتووی ئێران باس و ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد.
هه‌ر دوو شاندی کۆمیته‌ی حیزب و رێکخراوی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران ــ زۆرینه، له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندییه‌کانیان پێداگرییان کرده‌وه.
ئه‌و شانده له‌سه‌ر ناساندنی مافی گه‌لانی ئێران پێداگرییان کرده‌وه و له‌و دانیشتنه‌دا رایانگه‌یاند، که‌له کۆنگره‌ی ساڵی رابردووی خۆیاندا سیسته‌می فیدراڵییان بۆ ئێران په‌سند کردووه و هاوکاتیش به فه‌رمی ناسینی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵیان ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه که راپۆرتی کۆتایی کۆنگره‌ی ساڵی پاری رێکخراوی فیداییانی خەڵکی ئێران ــ زۆرینه، ته‌نیا باسی تمرکز زدایییان کراوه هیچ ناوێکیان له فیدراڵیزم نه‌کراوه.