کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کردنی ڕۆژنامەوانێکی کوویەشت (کوهدەشتی) له لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم

16:32 - 15 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: هێزه ئەمنییەتییەکانی پارێزگای لوڕستان، ڕۆژنامەوانێکی کوویەشت (کوهدەشتی) دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵه بڵاوکراوەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ هەتاوی، سینا قەلەندەری چالاکێکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستە شوێنی ئەو ڕۆژنامەوانه نادیارە.

سینا قەلەندەری ساڵی ڕابردوویش جارێکتر دەسبەسەر و به دانانی وەسیقە ئازاد کرابوو و تاوانەکەشی سکاڵای بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای لوڕستان بە دژی ناوبراو بووە.

ئەم چالاکه ڕۆژنامەوانییە لە هەمبەر سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس بێدەنگ نەبووە و لەسەر داداگایی کردن تاوانباران پێداگری کردووە و بابەتێکی لەسەر ناکارامەیی بەرپرسانی سەرچاوە سروشتییەکان نووسیوە و لە لایەن هێزه ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم به تاوانی چالاکیی ڕاگەیەندراوەیی دەسبەسەر کرابوو.

سینا قەلەندەری بەڕێوەبەری کاناڵی رادیو تێلگرامی لوڕستانـه که یەکێک له پڕبینەرترین کاناڵە کولتوری و سیاسییەکانی ئەو پارێزگایەیە.