کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری سەقز بە وێنەی پێشمەرگە ڕازێندرایەوە

16:43 - 15 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: بەشێکی بەرچاو لە کۆڵان و گەڕەکەکانی شاری سەقز بە تراکت و پووستێر و وێنەی پێشمەرگە ڕازێندرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرین چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕێزیان لە فیداکاری ڕۆڵە گیانفیداکانیان گرت.

لەم چالاکییەدا ئەندامانی حیزب لە گەڕەکەکانی شاناز، ساڵحاوا، حاجیاوا، نەشمیلان، دەوروبەری مزگەوتی حەزرەتی عومەر، ماڵەکانی دەوروبەری سەرقەورانی شاناز، بێهداشتی شەکەرڕیز، فەلەکەی شاناز، سەرچەمی وەڵیخان، قوتابخانەکانی ئێقباڵ لاهوری، تەربیەت و وەحدەت بەشێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردۆتەوە.

ساڵانە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە هەموو شار و شارۆچکەکاندا بەم بۆنە پیرۆزەوە چالاکی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لە پێشمەرگەکانی کوردستان دەگرن.