• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌ ئه‌مریکا به‌رز راگیڕا

زایینی: ١٠-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٢٢ - ١٣:٤٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌ ئه‌مریکا به‌رز راگیڕا
کوردستان میدیا: به‌ بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئه‌مریکا کۆڕیادێکی له‌ ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 20ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی رێوڕه‌سمێک به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ــ ئه‌مریکا به‌ به‌شداریی کوردانی دانیشتووی ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن به‌ڕێووه‌چوو.

سه‌ره‌تای کۆڕیاده‌که‌ به‌ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ڵ ده‌ستی پێکرد.

پاشان په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک ئێران، به‌ بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز "شه‌ریف بێهروز" نوێنه‌ری حیزب له‌ ئه‌مریکا خوێندرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆڕیاده‌که‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "هه‌ڤاڵ سامی" و هه‌روه‌ها په‌یامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز "یاسین به‌رواری"یه‌وه‌ خوێندرانه‌وه‌.

له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆڕه‌که‌دا به‌ فیلم چه‌ند وته‌ی به‌نرخی شه‌هید دوکتور قاسملوو له‌سه‌ر ١٠ی خاکه‌لێوه‌ و پێشه‌وایی نه‌مر قازی محه‌ممه‌د، بڵاو کرایه‌وه‌.


429.jpg


435.jpg


434.jpg


430.jpg


431.jpg


428.jpg


432.jpg
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا