• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان

زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٥ - ١٩:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

لە بیرمان نەچێت کە ڕووداوی سرووشتیی بوومەلەرزەی کرماشان ڕووداوێکی دڵتەزێن و کارەساتبارە کە لە مێژووی نەتەوەی کورددا تۆمار کرا کە تێیدا بە دەیان هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای کرماشان سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات کوژران، برینداربوون، بێسەروشوێن بوون و دەیان هەزار کەسیش لەژێر دژوارترین دۆخی ژیاندا مانەوە و تا ئێستاش هەر دەست و پەنجە لەگەڵ قەیران و کوێرەوەرییەکانی دوای ئەو ڕووداوە نەرم دەکەن. ئەگەرچی بە فەرمی و بە شایەتی خەڵک و هەواڵنێرانی بیانی و هەندێک لە هەواڵنێرانی خۆجێیی - تەنانەت بەرپرسانی ڕێژیمیش لە لێدوانەکانی خۆیاندا باسیان لەوە کرد - هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ خەڵکی لێقەوماو ئەنجام نادرێت و ئیمکاناتی ڕفاهی بۆ خەڵک دابین ناکرێت و خەڵک لە دۆخیکی خراپ و پڕمەترسیدان و هەڕەشەی گیانیان لەسەرە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .

لە لایەکی دیکەشەوە کاتێک کە خەڵکی کوردستان دیتیان دوای ئەو ڕووداوە بەرپرسانی ڕێژیم نیسبەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە چەندە بێ‌هەڵوێست و بێ‌تەفاوتن لە هەڵمەتێکی مێژووییدا سەلماندیان کە کوردستان ئێستاش مەکۆی خۆڕاگری و سەنگەری خەباتە. ئەم هەنگاوەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو لە هاونیشتمانان و هاوزمانانی خۆیان لە پارێزگای کرماشان بەرپرسانی ڕێژیمی وڕ و و و سەرلێشێواو کرد و میدیا و ڕاگەیەندنەکانی جیهان و ناوچە باسیان لە یارمەتییەکانی خەڵک کرد.

لێرەدا چەند خاڵ جێگای سەرنجە کە دەبێ وەک نەتەوەی کورد و بە تایبەت ڕێبەرانی سیاسیی کورد بە تایبەتی، بایەخی پێ بدەن کە چۆن یەکدەنگی و یەكڕیزی خەڵک چەکێکە کە هیچ شتێک توانای خۆڕاگری لەبەرانبەریدا نیە. ئەوەش لەم ڕووداوەی کرماشاندا دەرکەوت کە یەکدەنگی چۆنە و چ دەکات و خەڵکیش ڕوویان لە حیزبەکان کرد کە ئەو یەکدەنگییە دەبێ سەرباشقەیەک بۆحیزبەکانی ڕۆژهەڵات بێت. ئەگەرچی باس لەوە دەکرێت یەکدەنگی و یەکڕیزی دەتوانێت هەموو کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکات و هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی لە کوردستان و تەنانەت بەرپرسانی وڵاتانی بیانیش لەبارەی کورد نکۆڵی لەم پرسە ناکەن؛ بەڵام دەبینین کورد یەک دەست نیە و هەر کەس بۆ لای خۆی و بەرژەوەندی خۆی ڕادەکێشێت. بۆیە باسکردنی ئەم چەند خاڵە بە ڕای نووسەر گرینگ بوو.

یەکەم؛ نابێ نەتەوەی کورد هێندە خۆ سەرکۆنە و خەتابار بکات ئەرێ بۆ چی کورد و ڕێبەرانی کورد هەر باسی یەکگرتوویی و یەکدەنگی دەکەن بەڵام هەوڵی بۆ نادەن؟! وڵامی ئاسانە دەڵین کەس لە ڕاستی نیە و بۆ لای خۆیانی ڕادەکێشن. بەڵام ئایا ئەوە ڕاستە؟ بێ گومان نا. چونکە سیاسەت بەشێکی دەبێ بێ ئەملاوئەملا لە خزمەتی حیزب یا لایەنی سیاسی تایبەت بە خۆت دابێت؛ ئەویش بۆ "حفظ موجودیت سیاسی" حیزب یا لایەنەکەیە و بەشی زۆرتری لە خزمەتی خەڵک دایە. بەڵام کاتێک سیاسەت بۆ بە خزمەت بە "تەیف و گیرفان" ئیتر ئەو سیاسەتە دەچێتە بازنەی خۆشبژێوی لە سەر نانی خەڵک. ئەگەر کورد یەکڕیز نیە هۆکاری زۆرە ویەک لەوانە پرسێکی کەلتووریە. کورد فەرهەنگێکی زۆر بەهێز و قوڵی هەیە بەڵام بە سوودی سیاسی کەڵکی لێوەر نەگیراوە. کارەساتی نەبوونی یەکڕیزی کورد لێرە دایە. بۆیە لە یەکەم قۆناغدا ئەگەر کرماشان نموونەی یەکدەنگی و یەکڕیزی بوو ئەوە تەنیا دەستپێکێک بۆ یەکگرتوویی دیکە لە داهاتوودا بوو کە دەبێ حیزبەکان بتوانن بە شێوەی سازماندراوتر کاری بۆ بکەن و بەرنامەی بۆ دابڕێژن تا بتوانن لە مەیدانی خەباتدا باشتر کار بکەن.

دووهەم: کاتێک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خەباتی خەڵک چ لاواز یا بەهێز بۆ ئازادی بەردەوامە، هاوکاری، پێکەوە ژیان، هاوبەشی لە شایی و شینی یەکتردا و تا دوایی... . کە خەڵک پێکەوەن ئەمە ئەو پەڕی یەکڕیزییە.

(نموونە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بوومەلەرزەی کوردستان و چەند ڕوودای دیکە). ئەو یەکڕیزییە "ضمنی و عملی"ـیە ئەگەرچی هەمیشە لە مەیدان دا نیە بەڵام لە کاتی خۆیدا ئێمە و جیهان بینیمان کورد یەکڕیزە تەنیا ڕێکخستنی سازماندراوی دەوێت. کاتێک خەڵک بە بانگەوازی حیزبەکان دێنە سەر شەقام دەر دەکەوێت کە ئاستی یەکدەنگی خەڵک چونە و نا گوتن بە ڕێژیم چۆنه. بۆیە دەبێ زۆر وشیار بین کە ئەو هەنگاوانەی خەڵک بۆ یەک لایەنی سیاسی تایبەت نەگوازینەوە و بە ناوی لایەنێک تاپۆی نەکەین. تەنیا بە ناوی کورد و خەڵک تۆمار بکرێت ئەوە خۆی یەکەم دەرخەری یەکڕیزییە و دووهەم ڕێگا خۆشکەرە بۆ بەرەیەکی یەکگرتووی سیاسی و نیزامی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

سێهەم: "گسست فرهنگی و اجتماعی" لە ڕێژیمی ئێران و هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران. ئەوەش دان پێ دانانە بە چەند نەتەوەبوونی جوغرافیای ئێران و شکستی ڕێژیمی ئێران که دەیهەوێ نەتەوەی فارس بە گرتنەبەری هەر بیرۆکەیەک بە سەر باقی نەتەوەکانی دیکە زاڵ بکات. لەو ڕووداوی بوومەلەرزەی کرماشان‌دا دیتمان و جیهانیش بینی نەتەوەی باڵادەستی فارس چ هەڵوێستێکی نواند. ئەوەش لە بواری کۆمەڵناسییەوە باس لەوە دەکات کە کۆمەڵگای ئێران لەژێر کاریگەری سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە بەرەو چ ئاقارێک ڕۆیشتووە و خەڵکی ئەو وڵاتە فرەنەتەوەییە چەندە نیسبەت بە یەکتری بێ تەفاوتن. ئەوەیکە لە وڵاتێک چەند نەتەوە ژیان دەکەن خۆی پرسێکە، بەڵام لە بواری مرۆیی و هەستی مڕۆڤدۆستیدا هیچ پاساوێک هەڵناگرێت "همنوع"ـی خۆت به ڕووداێک بمرن و تۆش بێدەنگی هەڵبژێری،. "شکافی اجتماعی" لە ئێراندا لە ئاستێک دایه کە ئیدی پێویست ناکات به شێوەی ئامار و لێکۆڵێنەوەکان باسی لێ بکەین؛ بەڵکوو ئەمڕۆ بە ڕوونی بەرچاو دەکەوێت کارەسات لە چ ئاستێک دایه. ئەوەش خۆی بە سوودی ڕێژیمە چونکە ڕێژیمی ئێران یەکگرتوویی هیچ کام لە نەتەوەکانی ئێرانی بۆ قەبووڵ ناکرێت و تەنانەت لە هەندێک شەڕ و ئاژاوە لە نێوان نەتەوەکاندا دروست دەکات.

چوارەم: سیاسەتی خۆشگوزەرانی و خۆشگوزەرانیی سیاسیی بەرپرسانی ڕێژیم لە ئێراندا. ئەگەر سیاسەت لەگەڵ خۆیدا دوو جۆر ژیان بەرهەم دێنێت دەبێ بڵێین چیە؟ یەکەم شکست دەهێنی و ماڵوێرانیە و ئەوی دیکەش سەرکەوتنە کە خۆشگوزەرانیه. ئەم دوو جۆر ژیانە لە نێو بەرپرسانی ئێراندا هەیە، واتا ماڵوێرانی بۆ خەڵک بە هۆی شکستی سیاسی و دووهەم بەتاڵانبردنی وڵات بۆ گیرفانی خۆیان و خۆشگوزەرانی.

سیاسەتی خۆشگوزەرانی و خۆشگوزەرانیی سیاسیی بەرپرسانی ڕێژیم بە هۆی ئەوەیکە بە شێوەیەکی سیستماتیک کاری بۆ دەکەن بووەتە بە فەرهەنگی کۆمەڵگا و زۆربەی تاکی کۆمەڵگا خۆی لە بەرانبەر هیچ پرسێکدا بەرپرسیار نازانێت. ئەو مەسەلەیەش لە نێو پارێزگاکانی ناوەندی ئێراندا زیاتر باوە چونکە سیاسەتی "تمرکزگرایی اقتصادی" وای کردووە کە نەتەوەی باڵادەست ژیانی باشی هەبێت و نیسبەت بە نەتەوەکانی دیکەی ئێران بێ تەفاوت بێت. ئەمە وای کردووە کە خەڵک شوناسی خۆی و ئامانجی ژیانی لەبیر بکات و نەتوانێت جوانییەکانی ژیان بناسێت. بەڵام دەبینین تاکی کورد دەوڵەمەند و هەژار لە وێرانەیەکی سیاسیدا بێ گوێدان بە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران هەموو سنوورەکانی ئەو ڕێژیمە دەبڕن و بە هانای هاونیشتمانانی خۆیانەوە دەچن کە یەکدەنگییەکە ڕێژیمی تۆقاند و دیسان زانیان کە لە بەرانبەر کورد شکستیان خواردووە.

لەو چوار خاڵەی کە باس کرا دەبینین کە نەتەوەی کورد لە جوغرافیای خۆیدا خاوەن شێوازی سیاسی و ژیانی تایبەت بە خۆیەتی و ئەگەرچی خۆی لە ڕووی مودیریەتی "عینی" کاروباری خۆی بەڕێوە نابات بەڵام لە ماوەی چەند ڕوودای ڕابردوو و ڕژانە سەر شەقامی خەڵک دژی ئەو ڕێژیمە دەرکەوت کە لە ڕووی "ضمنی" خۆی بەڕێوەبەری خۆیەتی و هیچ بەهایەک و بۆ کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە دانانێن و تەنیا سەرکوت و خەفەقانە کە خەڵکی کۆنتڕۆڵ کردووە. کوردستانی ڕۆژهەڵات بەو ئاستە له "شعور سیاسی" گەیشتووە کە چاک و خراپ سیاسی لێک جیا کاتەوە و بتوانێت خۆی جڵەوی سیاسی خۆی بگرێتە دەست. ئەوەی لە بوومەلەرزەی کرماشان ڕووی دا و خەڵکی کوردستان بە هانای یەکترەوە چوون "نا" گوتنێکی پڕ مانایە بە ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران و "رد"ـی هەموو سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمەیە لەبارەی کوردستان‌دا کە شکستی خواردووە.

ئێستا کوردستانی ڕۆژهەڵات بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت لایەک دەستپێکی خەباتێکی نوێیە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێبەری دەکات و لەو ماوەیەدا پڕبەهاترین و بە نرخترین بەهای داوە که خۆی هومێدێکی قایم و پتەوی بە خەڵکی کوردستان داوە لە مەیدانی خەبات‌دا بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێ ئامادە بن. لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژیمێکی ملهۆڕ وەک کۆماری ئیسلامی هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەیکە دژایەتی خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد لەو بەشە لە کوردستان بکات؛ بۆیه پێویستە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات زۆر بە ئاگاهیەوە کار بکەن و بە شێوەیەکی سازماندەهی تر خەڵک ڕێک بخەن.

ئەوەی لەو ماوەیەدا لە کرماشان ڕووی دا و خەڵک چ کارێکیان کرد لوتکەی بەرخۆدانە دژی ئەو ڕێژیمە کە کورد لە سنوورەکانی خۆیدا پارێزەری خۆیەتی و دەستێوەردان و داگیرکردنی خاکی کوردستان لە لایەن دوژمنەوە هیچ ئاکامێکی نیە و وەک کوردەواری دەڵێت: "تەونی جاڵجاڵۆکەیە بەرگەی هیچ شتێک ناگرێت". کرماشانێک کە ڕێژیم بە هەموو هێزی خۆیەوە لە هەوڵی چەوساندنەوەی دایە، بوو بە دڕکێک لە چاوی بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە و خەون و ئاواتەکانیان بوونە به خۆڵەمێش. کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەو پێناسەیەی کە بەرپرسانی ڕێژیم بۆی دەکەن و بە ئامار و پڕۆپاگەندای چەواشەکارانە ناتوانن "ماهیت و هویت"ـی کورد بسڕنەوە. چونکە مێژوو لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە ڕووداوەکانی ئێستا لە کوردستان "خط بطلان"ـینان بە سەر پڕۆژەی یەک "ملیت و یەک خاکی" بەرپرسانی ڕێژیم کە باسی لێوە دەکەن هێناوە و ئەوەش شتێکی حاشا هەڵنەگره. "رابرت السن" یەکێک لەو کەسانەی کە لە سەر "کێشەی کورد و مەسەلەی کورد" لێکۆڵینەوەی کردووە باس لەوە دەکات شۆڕشەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مێژوودا ترسی خستە ناو دەسەڵاتدارانی ئێران و تورکیە بۆیە بۆ بەرەنگاری لە بیری ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی کەمتر لە ٥ ساڵدا چەندین پەیماننامەیان واژۆ کرد و ئێستاش بە قوەتی خۆی ماوەتەوە.

ئێستاش بیری نەتەوەیی کورد ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەردە دەستێنێت و ترسی خستووەتە ناو بەرپرسانی داگیرکەری کوردستان و لە دوایین حاڵەتیشدا کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات مۆری تەئیدی لە سەر بیری نەتەوەیی کورد دا و ڕوو لە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران سەلماندی کە ئێرە " ڕۆژهەڵاته به کاتی کرماشان".
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.