• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن

زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٥ - ١٩:٤٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
نووسەر: جەمیلە بیگیۆ

وەرگێڕان: مەجید حەقی

سەرچاوە: رۆژنامەی دێ هیل


لە کاتێکدا کە بنەماڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی رادەی داهاتی خۆیان خەریکی کار و تێکۆشانی بێ وچانن و نەتەوەکان بە سەختی کار دەکەن بۆ گەشەپێدانی ئابووری، لەوانەیە زۆر ئاسان بێت بۆ ئەوەیکە هەست بە نهێنی گەشەی ئابووری بکرێت؛ عەرەبستانی سعوودی هەستی بەوە کردووە کاتێک بڕیاریدا خۆی لە "گیرۆدەیی نەوت" رزگار بکات.

ئەو ناتوانێ جووڵە بە ئابووری خۆی بکات بە بێ هێزی کاری گەورەتر و ناتوانێت بە بێ بەشداری کردنی ژنان ئامانجی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی هێزی کار مسۆگەر بکات. لەو ڕووەوە ئاڵوگۆڕە قووڵە سیاسی و ئابوورییەکان و پرۆژە چەندین ملیارد دۆلاریەکانی عەرەبستانی سعوودی و هەوڵدان بۆ لەنێوبردنی گەندەڵی، هەنگاوە کردەییەکانی عەرەبەستانی سعوودیان بۆ نوێ کردنەوەی ئابووری ئەو وڵاتە هەنگاوێکی چاوەرواننەکراو بوو بۆ بەشداری ژنانی ئەو وڵاتە؛ وا وێدەچێت ئەمە دوایین هەنگاوی پێشڤەرۆڤانەی پادشایی عەرەبستان نەبێت.

چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.

ئەمە تەنیا لووتکەی کێوی سەهۆڵی ناوچەیە؛ بە پێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی هاوکاری و گەشەکردنی ئابووری (OECD)، بەربەستەکانی بەردەم بەشداری ژنان لە ژیانی ئابووریدا ساڵانە چەندین میلیۆن دۆلار زیان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەراست و باکووری ئەفریقا دەدەن.

ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراست و باکووری ئەفریقا بە نرخی کاری تەنیا ٢١٪ی ژنان لە بەرامبەر ٧٥٪ نرخی کار لە نێو پیاواندا خاوەنی کەمترین رادەی بەشداری ژنانە لە هێزی کاردا.

لەکاتێکدا ئاستی خوێندنی ژنان بەرزترە و شارەزایی و پسپۆڕییان چاکتر لە هەموو کاتێکی لەمەوبەرە، ژمارەیەکی زۆر کەم لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، ژمارەیەکی زۆر کەم خاوەنی پلەی بەرز لە نێو دەزگاکاندان و ژنانی خاوەن کۆمپانیاش زۆرتر بەشێوەی فۆرمال لە ماڵەوە کاردەکەن و دەرفەتی زۆر بەرتەسکیان هەیە بۆ گەشەکردن.

بە گشتی ئەمە بە واتای کەم بوونی بەسوودبوونە؛ ژنان سەرەڕای ئەوەیکە نیوەی حەشیمەتی هێزی کار لە ناوچەدا پێک دێنن، تەنیا ١٨٪ لە بەرهەمی نێوخۆیی بەرهەم دێنن. دەزگای جیهانی مێکزیکێنزی مەزندە دەکات کە بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداری ژنان لە ناوچەدا بەبەراورد لەگەڵ ئاستی بەشداری پیاوان دەتوانێت رێژەی گەشەی ئابووری ئەو ناوچەیە دووهیندە زیاد بکات و بەوە ٢.٧ تریلیۆن دۆلار تا ساڵی ٢٠٢٥ بە بەرهەمی نێوخۆیی رۆژهەڵاتی نێوەراست و باکووری ئەفریقا یارمەتی بکات.

بۆچی ئەو جیاوازییە؟ لە راپۆرتێکی ئەم دواییانەی رێکخراوی هاوکاری و گەشەکردنی ئابووری، ئەم ناوەندە چەندین یاسای هەڵاواردن دژی هێزی کاری ژنان لە وڵاتانی ئەلجەزیرە، میسر، ئۆردۆن، لیبیا، مەراکێش و تونیزیا کە دەبنە لەمپەڕ لە بەردەم بەشداری ژنان لە ژیانی ئابووری ئەو وڵاتانەدا ئاشکرا دەکات؛ بۆ نموونە لە وڵاتانی میسر، ئۆردۆن و لیبی ژنان بۆ ئەوەی کار بکەن پێویستیان بە مۆڵەتی هاوسەر یان باوکیان هەیە بۆ کارکردن؛ لەو وڵاتانەدا سەفەری ژنان بە بێ مۆڵەتی هاوسەر بەواتای جیابوونەوە و تەڵاق دەژمێردرێت.

لە سەرانسەری ناوچەدا یاسا نابەرامبەرەکان بۆ دەستپێراگەیشتن بە داراییەکانی کۆمەڵگە سەپێندراون: خاوەندارێتی بنەماڵە بە گشتی بە ناوی مێردە و ژنان تەنیا کاتێک دەتوانن دەستیان پێڕابگات کە بێوە بمێننەوە یان تەڵاق بدرێن؛ لە تونیس ژن نیوەی میراتی پیاوی پێدەگات؛ لە ئۆردۆن بەپێی یاسای ساڵی ٢٠١٠ دوای ئەوەیکە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان زەختیان لە سەرکرا بۆ وازهێنان لە بەشی میراتی خۆیان، یاساکانی گواستنەوەی میرات بۆ ژنان توندو سەختتر کراوە؛ بە هۆی ئەوەی کە ژنان خاوەنی دارایی تاکەکەسی کەمترن، خاوەنکارانی ژن بۆیان ئەستەمترە تا بتوانن قەرز لە رێگای وەسیقەوە وەرگرن.

یاساکانی کاری ساعەت و سێکتۆری کاری ژنان بەرتەسک دەکەن ئەمەش دەرگای بەکارگرتنی ژنان بەرتەسکتر دەکاتەوە. ژنانی لیبی بۆیان نییە کارێک بکەن کە "لە گەل سروشتی ژنان بێگانەن". وەزارەتی کاری ئۆردۆن ئەو کارانەی کە ژنان ناتوانن ئەنجامی بدەن دیاری دەکات. هەروەها لەوێ چاوەدێری هەیە: ژنان دەکەونە بەر ئازاری جینسی کاتێک لە سەفەردان یان لەسەر کارن، بەڵام دادوەر و پۆلیس زۆر بە دەگمەن کەسانێک کە ئازاری جینسی ژنان دەدەن و توندوتیژی بەرامبەریان دەنوێنن، سزا دەدەن.

لێکۆلینەوەکانی وڵاتانی دیکە نیشان دەدەن کە رێفۆرمی یاسایی دەتوانێت راستەوخۆ شوێندانەر بێت لە سەر گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی؛ لە ماوەی پێنج ساڵ دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێتیۆپیا بەربەستی کاری ژنان بە مۆڵەتی پیاوان هەڵگیرا رادەی کرێکارانی ژن لە کۆمەڵگادا بەرز بوویەوە و ژمارەی ئەو ژنانەی خاوەنی پۆستی بەرزن روو لە زیادبووندایە. دوای ئەوەی کە وڵاتی هێندوستان یاسای یەکسانی بۆ ژن و پیاو لە خاوەندارێتی لە داراییەکانی بنەماڵەدا پەسەند کرد بنەماڵەکان دوو هێندەی ئەوەی جاران بۆ پەروەردەی کچانیان خەرج دەکەن و ژمارەی ژنانی خاوەن ژمارە حیسابی بانکی زیاد بووە.

پێوەندی نێوان ئاستی ئازادی ژنان لە نێو ماڵ و بەشداری لە کاروباری کۆمەڵایەتی بەشێوەی هێڵی راستەیە؛ تا کاتێک ژنان نەبنە خاوەنی ئازادی کار، سەفەر و خاوەندارێتی رێفۆرمی یاسا ئابوورییەکان یان چارەسەرییەکانی دیکەی سنوورداری ئابووری ناتوانن مەودای نێوان هێزی کاری زایەندی (جێندەری) کەم بکەنەوە.

وڵاتانی خاوەن یاساکانی هەڵاواردنی جێندەری تا کاتێک یاساکانی بەربەستکردنی بەشداری یەکسانی نیوەی دیکەی کۆمەڵگا هەڵنەگرن بە زیانی گەیاندن بە چەندین ملیارد لە گەشەی ئابووری خۆیان درێژە دەدەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.