• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٥ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن

زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٥ - ١٩:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
شەماڵ تەرغیبی

زۆرتر له سێ هەفته بەسەر کارەساتە دڵتەزێنەکەی پارێزگای کرماشان تێپەڕی، بەڵام هێشتا سەرەتای چیرۆکە دڵهەژێنەکەیە.

دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هەنووکە زۆربەی هەرە زۆری کۆڵان و شەقامەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو بە خاپووری ماوەتەوە و پارک و بلوارەکان پراوپڕن لە خێوەتی خەڵکێک کە لە بێ‌سەرپەناییدا تێیدا دەژین.

وەک بوومەلەرزەلێدراوان دەڵێن هەر کات کە هەڵاتنی خۆر دەبینین تۆزێک گەشبین دەبینەوە، چوونکە دەزانین کە لانیکەم ڕۆژێکی تریش لە سەرما ڕزگارمان بووە، بەڵام کاتێک کە ڕۆژئاوابوون دەبینین ترس و دڵەڕاوکێی ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما دامان دەگرێتەوە بۆیە تا درەنگانی شەو ناخەوین.

یەکێک لە لێقەوماوان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاوی کردۆتەوە کە ڕێژیم وامی وادەی ٢٥ی میلیۆنی پێداوین، بەڵام چ عەقڵێک ئەوە قبووڵ دەکات لە کاتێکدا سازکردنی کابینێتی ئاشپەزخانە ٥٠ میلیۆن تمەن تێچووی هەیە ئێمە بە ٢٥ میلیۆن خانووە وێران‌بووەکانمان نۆژەن بکەینەوە؟

لەم نێوانەدا درۆ و دەلەسە بەردەوامەکانی بەرپرسانی ڕێژیم هێندەی دیکە داخی سەر دڵی قوربانیانی بوومەلەرزەکە قورستر دەکات؛ سەرۆکی دامەزراوەی "مەسکەن"ی ڕێژیم، عەلیڕەزا تابش لە کاتی چاوپێکەوتن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا وتوویەتی: ٨٠٠٠ کانێکسمان وەک سەرپەنا ڕادەستی خەڵکی لێقەوماو کردووە بەڵام چەند کاتژمێر دواتر ئەم هەواڵە لەلایەن نووسینگەی دەوڵەتەوە وەدرۆ خرا!

ئاوڕنەدانەوە لە دۆخی شپڕێوی خەڵکی پارێزگای کرماشان لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی و بەردەوامی دۆخی شێواوی ژیان وای کردووە کە بەشێک لە خەڵکی ئەم ناوچانە دەڵێن بەم بارودۆخەوە وەبیر دەورانی شەڕی ٨ ساڵە و وێرانییەکانی ئەو کات دەکەوینەوە.

ئەمانە تەنیا بەشێکن لەو تراژێدیایەی کە بەرۆکی خەڵکی گرتۆتەوە؛ لە حاڵێکدا کە خەڵک لە سەرپێڵی زەهاو و داڵاهۆ و ناوچە لێقەوماوەکانی دیکەی کرماشان چاوەڕێی هاوکارییە مرۆییەکانی خوشک و براکانیانن، بەناو بەرپرسانی رێژیم خۆیان بە کاری دیکەوە سەرقاڵ کردووە؛ بۆوێنە پاسدار مۆحسێن رەفیق‌دوست بە هەواڵدەریی تەسنیمی وتووە: ئێمە لە وڵاتەکانی سوریە و عێراقدا ئەوپەڕی هاوکارییەکانمان خستۆتە گەڕ تاکوو ولاتیان بۆ نۆژەن بکەینەوە.

ئەوەیکە پڕئاشکرایە هۆی سەرەکی بەردەوامی و مانەوەی خەڵک و هیواداربوونیان بە داهاتوو نەک یارمەتییە حکوومەتییەکان بەڵکوو هاوکارییە مرۆڤدۆستانە و نیشتمانییەکانی هاوزمان و هاوڕەگەزەکانیان لە شارەکانی دیکەی کوردستانە.

وەک خەڵکیش بێ هیچ ترسێک دەیڵێن و نایشارنەوە، ئەگەر لە ڕابردووشدا شک و گومانێک لەهەمبەر ناخەڵکی بوونی ڕێژیم هەبوو، ئەوا ئەم ڕووداوە دەریخست کە بەڕاستی کەلێنێکی گەورە لە نێوان ڕێژیم و خەڵکدا بوونی هەیە؛ کەلێنێک لە چەشنی هەڵاواردن و دووچاوگی کە تەنیا هۆکار و سەرەکیترین هۆکاریشی هەمان کوردبوونی ئەم گەلەیە.

لە کۆتاییدا تەنیا گۆشەیەکی دیکە لەو تراژێدیا وەبیر دێنینەوە کە لەحاڵێکدا خەڵکی لێقەوماو هێشتا برینی ناسۆری لەدەستدانی ئازیزانیان بە ڕۆح و گیان دەکێشن، کەسێکی وەک ئێسحاق جەهانگیری لە چوارچێوەی سەفەرە پڕ لە شوورەییەکانی هەیئەتە حکومەتییەکان بە پێڵاوەوە دەچێتە نێو خێوەتی لێقەوماوان کە ئەمە خۆی لەخۆیدا ئەوپەڕی بێڕێزییە بەم گەلە چەوساوە و کارەسات‌دیتووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.