• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٤ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا

زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٥ - ٢٠:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
عەلی مۆنەزەمی

سەرەڕای ئەوەیکە مرۆڤبوون لە پێش نەتەوەبووندا بوونی هەبووە، بەڵام لەم سەردەمەدا بە بێدەستەبەرکردنی مافی نەتەوەیی، مرۆڤبوون و مافی مرۆڤ دەکەوێتە بەر هەڕەشە، رێزی لێ ناگیرێ و بە رەوا نازانرێ. بۆیە بۆ گەیشتن بە پلەی مرۆڤبوون لە تێڕوانینی "ئەوانی دیکەوە"، دەبێ لە پێشدا مافی نەتەوەییت دەستەبەر کردبێ. مێژووی کورد نیشان دەدات کە نەتەوەکەمان لە هەندێک قۆناغی مێژووییدا شیاوی، لێهاتوویی و توانای ئەوەی هەبووە کە نەک تەنیا خۆی، بەڵکوو ئیمپراتۆریە گەورەکانیش بەرێوە ببات و لە کاتی بەرێوەبردنیشدا رێز لە مافی گرووپگەلێکی جیاواز دابنێ و دادپەروەرانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکات (بۆ نموونە پاشایەتیی زەندیە بە سەرۆکایەتیی کەریم خانی زەند). لەلایەکی دیکە، کورد بندەستی و چەوسانەوەشی بە رەگ و پێستەوە، بە درێژایی سەدان ساڵ ئەزمون کردووە و ئەو یەکە بووەتە هۆی پێکهاتنی کولتوورێکی تایبەت بە سیمایەکی مرۆڤانەوە لای نەتەوەی کورد کە لە کاتی لێقەومان و پێویستدا خۆی لە قاڵبی "بەش کردنی" شتەکان لەگەڵ یەکدا نیشان دەدات و دەری دەخات کە ئێمە وەک نەتەوە بە دوورین لە کولتووری ئێگۆئیستی و خۆبەزلزانی کە لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەکانی دوژمنانی کوردە . لەم وتارەدا بە لەبەرچاوگرتنی بەشێک لە ئەندێشەی سامۆئێل هانتینگتۆن هەوڵ دەدرێ کە رووداوەکانی دوای بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان لێکبدرێنەوە.

گەورەکانمان گووتوویانە کە مرۆڤدۆستەکان خۆیان لە کاتی لێقەومان و تەنگانەدا دەناسنەوە. دوژمنانی ئێمە بەگشتی و رێژیمی ئێران بەتایبەتی هەموو کاتێک باس لە یەکسانیی نێوان کورد و نەتەوەی خۆیان دەکەن و بە دیتنی ئەوان، کوردی هەر پارچەیەکی کوردستان، هاووڵاتیی ئەو وڵاتانەیە کە تێیدا دەژین بە ماف و ئەرکی بەرامبەرەوە. ئەوان لەوەش تێدەپەڕن و بە قسە هەموو کورد بە ئێرانی دەزانن؛ بەڵام رووداوەکان حەقیقەت و راستییەکی دیکەمان پێ دەڵێن و درۆزن بوون و ئێگۆئیست بوونیان دەخەنە بەرچاو و بیری ئێمە. ئەوان نەک لە کاتی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشاندا بەهانای خەڵکی کوردەوە - بەهۆی کوردبوونیانەوە - نەچوون، بەڵکوو هاوکارییە خۆبەخشانەکانیشیان تووشی ئاستەنگ و بەربەست کردەوە، رێگریان کرد لە ناردنی هاوکارییەکان، دەستان بە سەر بەشێک لە هاوکاریەکاندا گرت و لە رێگای هێزە چەکدارەکانی خۆیانەوە بە چەتەچێتی و رێگری، بەشێک لەو هاوکاریانەشیان دزی. لە ئاکامی ئەو کارە نامرۆڤانانەی کاربەدەستانی رێژیم و نەتەوەی باڵادەستدا، بە دەیان کەسی رزگاربوو لە بوومەلەرزە، لە بێ ئیمکاناتی و بێ‌دەرەتانیدا گیانیان لە دەستدا یان تووشی زیانی گەورەی جەستەیی بوون. هۆکاری ئەو کردارە قیزەونە نامرۆڤانانەی رێژیم، تەنیا و تەنیا لە بەر کوردبوون، هەبوونی ناسنامە و کولتوورێکی جیاواز بوو کە ئەو خەڵکە هەیبوو.

کولتووری بەخشەندەیی و دلۆڤانیی خەڵکی کورد لەلایەک و کولتووری تاڵانچێتی، جەردەیی و تۆڵەکردنەوەی کاربەدەستانی رێژیم لەلایەکی دیکەوە، سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە ئێمە و ئەوان خاوەنی دوو شارستانیەتی جیاوازین کە هەر یەکێکیان خۆی لە قاڵبی یەکینەیەکی سەربەخۆ و جیاوازدا دەردەخات. ئەو جیاوازییە هاندەرە کە ئەوان لە هەر دەرفەتێک بۆ زەربەوەشاندن لە کورد کەڵک وەربگرن و لەلایەکی دیکەوە، کوردیش بە کەڵکوەرگرتن لە ئێلێمێنتە دیارەکانی کولتووری خۆی، لە هەوڵی ناساندنی ناسنامەی راستەقینەی خۆیەتی و مێژوو، داب و نەریت، زمان و ... بۆ جیاکردنەوەی خۆی لە رێژیمی ئیدئۆلۆژیکی دەسەڵاتدار لە پراکتیکدا هەنگاوی بەرز هەڵدەگرێ.

هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.

ئەگەر ئێمە گریمانەی خاوەنانی بیری "یەک نەتەوەی ئێران" لە سەر ئەوەیکە خاوەنی شارستانیەتێکی دوور و درێژ و بەرزن، بە راست دابنین، دیسانیش ئەو یەکە نایەتە ئەو مانایە کە ئەوان لە ئێستاشدا هەر خاوەنی ئەو کولتوور و شارستانیەتەن؛ بەڵکوو ئەوە سەردەمانێک بووە کە تێپەریوە و تەواو بووە و نوێنەری کولتوور و شارستانیەتی ئەوان، ئێستا رێژیمی ئاخوندییە کە لە هەموو بوارێکدا بە دوورە لە نرخ و بەها مرۆڤیەکان. ئەو یەکە دەبێتە هۆی لە بەر یەک کەوتنی کولتووری لە نێوان کورد و ئەواندا و دوو ناسنامەی جیاواز و دوو نەتەوەی جیاواز بە خەتێکی پڕرەنگ لە یەکتر جیا دەکاتەوە.

کوردەکان نیشانیان داوە کە خاوەنی کولتوورێکی بە تەحەمولن کە تولێرانس لە بەرامبەر گرووپە جیاجیاکانی نەتەوەیی، ئۆلی، زمانی و رەگەزی لە خۆی نیشان دەدات و کوردستان دەکاتە وڵاتێک کە هەموو دین و ئۆلەکان و هەموو نەتەوەکانی کوردستانی، تێیدا بە ئارامی و ئازادی بژین و جیاوازییەکان نەک بە هەڕەشە، بەڵکوو بە دەرفەت دەزانێ بۆ پێشخستنی وڵاتەکەی؛ بەڵام بەرامبەرەکەی چی دەکەن و چیان نیشان داوە!؟ ئەوە نییە بێجگە لە زمانی خۆیان، کولتووری خۆیان، دین و ئۆلی فەرمیی خۆیان، و ...خۆیان شتەکان و نرخەکانی هەموو نەتەوە و خەڵکانی دیکە بە بێ نرخ و هیچ دەزانن!؟ ئەوە نییە لەبەر جیاوازیی نەتەوەیی، لە کاتی لێقەوماندا هەوڵ دەدەن کە کورد زیانی زیاتریان بەر بکەوێ!؟ لە کاتی عەردهەژەکەدا ئەوان تەنانەت بەو ئەرکەیان هەڵنەستان کە بۆ خۆیان پێناسە کردووە و لە یاساکانی خۆیاندا ئاماژەیان پێداوە. بۆیە ئەو پێکدادانەی شارستانیەتەکان و کولتوورەکانی کورد و بیرۆکەی شۆڤێنیسیتی، بنەمایەکە بۆ خۆناسینی درووست و راستەقینە. رێژیمی ئێران، داگیرکەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و وەک داگیرکەر هەڵسوکەوت دەکەن لە گەڵ کورددا. هیچ هەستێکیان نییە بۆ پاراستنی ژیان و ماڵ و حاڵی کوردان و خاک و سرووشتی وڵاتەکەیان. ئەوان کوردستانیان بۆ تاڵانکردن دەوێ تاکوو هەموو کانگا سەرزەوی و ژێرزەوییەکانمان تاڵان بکەن و کەویر و سەحرای ئێرانی پێ ئاوەدان بکەنەوە.

گەر وانییە، جیاوازیی بەم و کرماشان لە چیدا بوو؟ بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران لە کاتی بوومەلەرزەی بەمدا ئامادە بوون تەنانەت هاوکاریی مرۆڤی لە ئامریکا – کە بە دوژمنی سەرەکیی خۆیانی دەزانن - وەربگرن بەڵام حازر نەبوون هاوکاریی هیچ وڵاتێک بۆ لێقەوماوانی کوردستانی لە پارێزگای کرماشان قەبووڵ کەن، سەرەڕای ئەوەیکە چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان دەربڕیبوو بۆ ناردنی هاوکاری؟ بۆچی حکوومەت نەک هیچ هاوکارییەکی نەکرد، رێگریش بوو لە ناردنی هاوکارییەکانی خەڵک و ئەو شتانەی کە خەڵک دەیناردن، بە تاڵانی دەبردن؟ ئێمە لە مێژە راستیەکان دەزانین و هیچ چەشنە خۆلێ گێل کردنێکی ناوێ.

نەسلی ئێمە رێگای راستەقینەی رێبەرانی دەناسێتەوە. پڕەنسیپە نەگۆڕەکانیان و ئەندیشە دینامیکەکانیان لە یەکتر جیا دەکاتەوە و لە هەر بزاڤێکی گەلەکەی دەرس وەردەگرێ و لە رێبازی گەلدا تا ئازادی و سەربەستی لە تێکۆشان راناوەستێ. ئێمە لەو رووداوانەی دوای بوومەلەرزەکەی کرماشانڕا بە روونی بۆمان دەرکەوت کە نابێ و ناکرێ ئەو پێکدادانە شارستانیەتانە لە بەرچاو نەگرین و لێیان فێری یەکگرتوویی، نەتەوەپەروەری و خۆشەویستیی نیشتمان نەبین.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.