• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٥ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

راسان و پێشمەرگە

زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٩/١٥ - ٢٠:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راسان و پێشمەرگە
عەبدوڵڵا رەسووڵی

قوناغی نوێی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەكەمان یەكێك لە كات و ساتە گرنگەكانی مێژووییە و بە ناوی راسانەوە دەستی پێكرد. بێگومان راسان قوناغێكی نوێی خەباتە كە جیاوازییەكی بناغەیی و گرنگی لەگەڵ فوناغەكانی رابردوودا هەیە. لەبەر هەمان هۆش هەموو پێكهێنەرەكانی خەباتی رزگاریخوازی لە بەشی سیاسی و نیزامییەوە هەتا بەشی شار و مەدەنی و خەباتی سەرشەقام بەتەواوی پێناسە و ئەركەكانیان دەگۆڕێت و هاوكاتیش راسان هەوڵ دەدات شوناسێكی نوێ و ئەركی نوێیان پێبەخشێت.

ئەو بابەتە سەلماوە كە لە چوارچێوەی راساندا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا ئەرك و پێگەی تایبەت بە خۆیان لە نێو بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورددا دەبێت. كاتێك راسان بەمانای بەستنەوەی خەباتی شار و خەباتی شاخە بێگومان دەبێت ئەوەمان لا روون بێت، كە خەباتكارانی شاخ هەمیشە پارێزەر و پشتیوانی خەباتكارانی شارن و هەر ئەوانن دەتوانن ببنە چەكوشی بان‌سەری داگیركەران بۆ ئەوەی لە كاتی خەباتی رزگاریخوازیدا گوشار لەسەر خەباتكارانی شار كەم بكەنەوە.

ئەوەش روونە كە لە هەموو كۆمەڵگایەكدا هێزی چەكدار و سەرباز، پارێزەری لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و مەدەنییە و بە بێ بوونی هێزی سەربازی هیچ كۆمەڵگایەك ناتوانێت خۆی بپارێزێت. بۆیە هەر لێرەیشەوە دەبێت ئەوەمان لە بەرچاو روون بێت كە پێشمەرگە پارێزەری پێكهاتەی كۆمەڵگایە؛ بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نییە كە كاتێك نەتەوەیەك ژێردەستە ئەوا ئەركی خەباتی رزگاریخوازی بەتەواوی دەكەوێتە سەرشانی هێزی سەربازی و یاخود لە كوردستان دەكەوێتە سەرشانی پێشمەرگە.

لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.

بە دروست بوونی ئەم حاڵەتە لێرەوە ئەركی پێشمەرگەش گۆڕاوە؛ پێشمەرگە وەك باسکی بەهێزی گەل و هاوكاتیش وەك باسكی پارێزەی نەتەوە و خاك و نیشتمان، كە پێشتر ئەركی سەرشانی رزگاركردنی نیشتمان لە دەستی داگیركەران بوو، ئەمجارە و لە راساندا ئەركی گۆڕاوە و هاوكاتیش بەهەمان شێوە كە گۆڕەپانی خەبات بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا بەرفراوان بووە ئەوا ئەركی پێشمەرگەش گۆڕاوە و بەرفراون بووە.

گۆڕانكاری لە ئەركی پێشمەرگە لەوێڕا بەدەردەكەوێت كە لە راساندا پێشمەرگە تەنیا هێزی خەباتكار نییە، بەڵكوو جیا لە خەباتكاربوونی پارێزەری چین و توێژە خەباتكارەكانی دیكەیشە. بەو مانەیە كە پێشمەرگە جیا لە خەباتێكی چەكداری لە دژی دوژمن بەشێك لە ئەركی دەبێتە ئەوەیكە گوشار لە سەر چین و توێژەكانی دیكە بۆ بەردەوامبوونی خەبات كەم بكاتەوە و لە كاتی پێویست پارێزەری گیان و شێوازی خەباتی ئەوان بێت.

ئەوەی روونە پێشمەرگە لە راساندا جیاوازییەكی زۆر گرنگی پەیدا كردووە؛ ئەویش لەوێڕا بەدەردەكەوێت كە بەپێچەوانەی قوناغەكانی پێشوو، كە پێشمەگە هەندێ كات تاقانە سیما و سیمبۆلی خەباتكاری بوو، ئەمجارە تێكڕای نەتەوە خۆی لە گۆڕەپانی خەباتدا دەبینێتەوە و تێكڕای چین و توێژەكان دەبنە خەباتكار، بەڵام پێشمەرگە هەمان پێشمەرگەیە كە باسكی بەهێزی گەلە و بە لایەكدا بەشێكە لە خەباتكارانی نەتەوە و بە لایەكی دیكەشدا پارێزەری هەموو خەباتكاران و پشتیوانی بەهێزی ئەوانە بۆ ئەوەی بتوانین درێژەدەری خەباتیان بن.

بۆیە، لێرەوە دەڵێم، راسان توانیویەتی جیا لە گۆڕینی روانگە بۆ سەیركردنی پێشمەرگە، ئەرك و رۆڵی جیاواز بە پێشمەرگە بدات و هاوكاتیش پێشمەرگە بۆ ئاستێك بەرز بكاتەوە كە هەست بكات تێكڕای نەتەوە لەگەڵی، لە گۆڕەپانی خەباتدایە و تێكڕای نەتەوە پشتیوانیەتی و دەبێت ئەویش بیانپارێزێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.