کوردستان میدیا: هاوپەیمانی ئاتلانتیکی باکوور نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران هاتە دەنگ و هۆشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان يێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاندووە، ئێمه له دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە عێراق نیگهرانین، چونكه جمووجۆڵی ڕێژیمی ئێران بووەتە ھۆی ناسەقامگیری ناوچەکە.
ستۆڵتنبێرگ باسی لەوەش کردووە، لەبەرامبەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێراندا ھاوکارییەکانمان بۆ عێراق زیاتر دەکەین.
لە ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵ شەڕی سووریەدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەتایبەت سپای پاسداران و تەنانەت ئەرتەشی ڕێژیم لە شەڕی سووریەدا بەشداریان کردووە.
ڕێژیمی ئێران به تهنیا و ڕاستهوخۆ ههڕهشهیەکە بۆ سهر ناوچهكه و گهورهترین مهترسیش لەوە دایە له ڕێگهی چهكدارانی تێرۆریستیی حیزبوڵڵاوه له لوبنان، عێراق و ههڕهشه لە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەدا دەکات. لهسهر ئاسایشی وڵاتانی عهرهبی وڵاتانی ناوچەکە، ڕۆژئاوا و ئامریکا بەتایبەت ئیسرائیل نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ناوچەکە و بەتایبەت سووریە و عێراق هۆشداریان بە ڕێژیمی ئێران داوە و به هۆی درێژەی دەستێوەرادنەکانی ڕێژیمی ئێران لە کار و باری وڵاتانی ناوچەدا، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ناوی سپای پاسدارانی لە لیستەی پشتیوانی تێرۆریزم تۆمار کردووە.